»  ئاژەڵان

چەند زانیارییەک دەربارەی ھەڵۆ بزانە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێکە لە بەھێزترین ئاژەڵەکانی سەر زەوی و توانای ھەیە کێشێک ھەڵگرێت کە چوار ئەوەندەی کێشی خۆی بێت. 
ھەڵۆ چەندین جۆری جیاوازی ھەیە و ھەریەکەیان جیاوازە لەگەڵ ئەوانی دیکە بەپێی شوێنی جوگرافی ژیانیان. 
ھەڵۆ جەستەیەکی بەھێزی ھەیە، ھەروەھا چاوەکانی زۆر درووبینن و ئاسایی نین و نزیکەی یەک ملیۆن خانەی رووناکی تێدایە، ئەمەش یارمەتی دەدات بۆ بینینی نێچیرەکانی و راوکردنیان. 
مرۆڤ سێ رەنگی سەرەکی دەبینێت، بەڵام ھەڵۆ پێنج رەنگی سەرەکی دەبینێت. 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4696بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 20 2022 4:02PM