»  ئاژەڵان

ئایا ئەسپ بە راوەستان دەخەوێت؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێکە لەو پرسیارانەی کە بە مێشکی مرۆڤ دادێت، بەڵێ ئەسپ لە توانای دا ھەیە بە وەستاوی و پاڵدانەوە بخەوێت، ئەمەش بۆ ئەوە حاڵەتە تایبەتە دەگەڕێتەوە کە ئەسپ ھەیەتی ئەویش بوونی تۆڕێکی ماسولەکەیی و ئێسک یە کە وەک سیستەمێک کاردەکەن بۆ ھەڵواسینی کێشی جەستە بێ ئەوەی ماسولکەکان تووشی پاڵەپەستۆ یاخود ماندووبوون بێن، لەو کاتەی ماسولکەکانی پێشەوە پشوو دەدەن بەتەواوەتی ئەوا دەمارەکانی رانی قاچی پشتەوە  رێگە دەگرن لە خۆ نووشتاندنەوە، ھەروەھا ئەسپەکان ھیچ ھێزێکی ئەوتۆ سەرف ناکەن لە کاتی نووستن، چونکە قاچەکانی بەشێوەی داخراو دەمێنێتەوە تا کاتی خەوەکەی تەواو دەبێت، زۆرینەی ئەسپەکانیش بە راوەستان دەخەون، پزیشکانی ڤێتەرنەری دەڵێن شتێکی ئاسایی نییە ئەسپەکان بۆ ماوەی یەک مانگ بە وەستاوی بە بێ جوولە بمێننەوە، چونکە کێشیان زۆرە و ئێسکەکانیان ھەندێک لاوازە، ھەرەھا گەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەیەک شێواز مایەوە ئەویش تەنھا وەستان بوو ئەوا تووشی گرژی ماسولکەکان دەبێت، ھەروەھا بەرای پسپۆران بواری ئەسپ، ھۆکاری خەوتنی ئەسپەکان بە وەستاوی بەتایبەتی ئەسپی کێوی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەسپەکان ھەموو کات ھەستیان بەمەترسی کردووە لەبەر ئەمە خۆیان ئامادەکردووە بۆ ھەموو ئەگەرێک و لەحاڵەتی بەرگری دابوونە، چونکە ئەمە خێراییەکی زیاتریان پێ دەبەخشێت لە رووبەرووبونەوەی دوژمنەکانیان و دەتوانی خێراتر رابکەین و کەمتر تووشی مەترسی دەبنەوە گەر ھاتوو بە وەستاوی خەوتبێت، نەک بە پاڵدانەوە، چونکە یارمەتی ئەسپەکان دەدات، بە پێچەوانەوەی مرۆڤەکان ئەسپەکان پێویستیان بەخەوی زۆر درێژ نییە، بەڵکو رۆژانە چەند جارێک دەخەوێت و ھەر جارەی بۆ ماوەی ١٥ خولەک زیاتر نابێت، رۆژانەش ئەسپەکان زیاتر لە ١٥ کاتژمێر بە وەستانەوە دەبەنە سەر، بەڵام لەکاتی خەوی قوڵ، پێویستە لەسەریان پاڵکەون  وەکو ئاژەلەکانی دیکە، ئەمەش زۆربەی جارەکان لە دوو کاتژمێر زیاتر ناخایەنێت لە رۆژێکدا .

«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3800بینین‌‌‌
2 ساڵ پێشتر - Jul 20 2022 4:00PM