»  ئاژەڵان

مێروولەی توکدار بناسە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ئاژەڵێکی سەیر و نامۆیە و لە وڵاتی خۆمان بوونی نییە . 
شێوەیەکی زۆر جوانی ھەیە و زۆر بە مێروولە دەچێت ، بەڵام لە خانەوادەی مێروولە ھەژمار ناکرێت . 
ئەم جۆرە ئاژەڵە لە خانەوادەی (Mutillidae) ھەژمار دەکرێت ، لەوانەیە یەکەم جارە گوێت لەم خانەوادەیە ، بەڵام تۆ زانیاریت ھەیە لەسەر ئەم خانەوادەیە . 
ئەم خانەوادەیە خانەوادەی زەنگەزۆرەیە ، بەڵام مێروولەی شیلی باڵی نییە و بەشێکە لە خانەوادەی ھەنگی ھەنگوینی . 
ئەوەی ئەم جۆرە ئاژەڵە لە مێروولەی ئاسایی جیا دەکاتەوە ، ئەوەیە لەشی بە تووک داپۆشراوە . 
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە پێوەدانی ئەم جۆرە مێروولەیە زۆر بە ئازارە و توانای ھەیە بە پێوەدانێک چێلێکی گەورە بە زەوی دابدات . و ئازارێکی زۆری پێدەگەینێت . 
نیشتمانی رەسەنی ئەم جۆرە مێروولەیە ، وڵاتانی شیلی و ئەرژەنتینە و ھەروەھا لە بەشێک لە وڵاتی مەکسیک بیندراوە . 
ئەوەی جێگە سەرنجە ، ئەم جۆرە مێروولەیە بەتەنھا دەژیت ، پێچەوانەی مێروولەی ئاسایی کە بەشێوەی کۆمەڵ دەژین. 
زیاتر لە ناوچەی کەنارەکان و بیابانەکان دەژیت . 
زانیارییەکی دیکەی سەیر لەبارەی ئەم جۆرە مێروولەیە ئەوەیە ، مێینەی ئەم جۆرە ئاژەڵە بە رۆژ زۆر چالاکە ، بە پێچەوانەی نێرەکان لە شەودا چالاکن . 
ھەروەھا لەکاتی ھەست کردن بە مەترسی و دڵەراوکێ جۆرە دەنگێکی تایبەت دەردەکەن . 
سەرچاوە | معلومات عامە 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
268بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Aug 30 2023 3:50PM