»  ئۆتۆمبێل

ئەو کردارانەی تەمەنی ئۆتۆمۆبێل کەم دەکەنەوە

کوردزۆن
١- وەستانی لەناکاو: 
ڕەنگە کاتێک ھەبێت کەوا پێویست دەکات وەستانی لەناکاو ئەنجام بدەیت بۆیە لەم حاڵەتەدا وەستانی لەناکاو زۆر پێویستە. بەڵام وەستانێکی توندی لەناکاو دەبێتە ھۆی ھیلاکیەکی زۆر لەسەر سیستەمی ھێواشکردنەوە و خێراتر خورانی بەنجەکان و ئەفلنجەکان وە ھەروەھا بەھەمان شێوەش خەرجی زیاتریش) دەکەوێتە سەر لەم پرۆسەیەدا.
بەشێوەیەکی گشتی لێخوڕینێکی لەسەرخۆ وئاسایی، مەزندەکردنی ڕێگای پێش خۆت بۆ ئۆتۆمۆبیلەکەت و ژینگەکەت باشترە.

 ٢- پێخستنە سەرپیدانی کلاج بەبەردەوامی:
بەردەوام پێ لێنانی کلاج لەکاتی لێخوڕین بیرۆکەیەکی زۆر خراپە کلاجی ئۆتۆمبێلەکە زوو تێک بچێت و گرەنتی نیە.
بەزۆری پێخستنە سەر کلاج کاتێک ڕوودەدات کە شووفێر ناتوانێ قاچی لەسەر پەیدان لابەرێ لەدوای گۆڕینی غێر یاخود لەکاتی ھەوڵدان بۆ تێپەڕین بەسەر ڕەمپە (ھیڵ ستارت).

٣- پاڵەپەستۆ خستنە سەر بزوێنەر لەکاتی سەرمادا:
ھەندێ خەڵک بروای وایە کە ئەنجامدانی گەشتی کورتخایەنەکان سامناکە بۆ ئۆتۆمۆبیلەکەت لەبەرئەوەی ھەرگیز ڕۆنی بزوێنەرەکە بەتەواوی گەرم نابێت
لەڕاستیدا ھەموو ئۆتۆمۆبیلێک لە دەستپێکی کارپێکردنی ساردە بۆیە گرنگترین شت ئەوەیە پاڵەپەستۆ نەخرێتە سەر بزوێنەرەکە کاتێ ساردە تاوەکو گەرم دەبێت.
ئەمەش کات بە بزوێنەرەکە دەبەخشێت بۆ گەرمبوون و دەورانکردنی ڕۆنەکە بەناو بزوێنەرەکە، دەیپارێزێت لە تێکچونی.

٤- پشتگوێخستنی ھەڵگیرسانی گڵۆپەکانی ناو داشبۆرد:
داشبۆردی ئۆتۆمۆبیلی تازە و سەردەم گڵۆپی زۆر زیارترن لە داری بلاکپولی کریسمەس
ھەندێکیان، وەکو گڵۆپی ئاوی خاوێنکردنەوەی جام و ھەندێکی تر دەتوانی پشگوێیان بخەیت تاوەکو ھەلی وەستانت دەبێت لە شوێنێک
بەڵام گڵۆپەکانی تر پێویستیان بە پشکنینە لە زووترین کات. سەیرکردنی نامیلکەی دروستکەری کۆمپانیاکان بکە و بیانخوێنەوە و بۆ ئەوەی بتوانی مانای گلۆپی ئاگادارکردنەوەی ھەڵکراو بدۆزیتەوە لەناو داشبۆردەکەت و خۆت شارەزا بکەیت لەگەڵ ھەڵکردنی گلۆپە مەترسیدارەکان بۆ ئەوەی بزانیت کامەی پێویستی بە لادانی لەناکاوی سەرشۆستەیە لەکاتی لێخورین
ئەگەر ئەم ئاگادارکردنەوانەی خوارەوە لەنێو داشبۆردەکەت بەدیارکەون، ڕێنوێنی دەکرێیت بوەستیت و بەدوای ھاوکاری بگەڕێیت لە دوکانی خزمەتگوزاری نێوخۆی: 
گڵۆپی بزوێنەر – گلۆپی سیستەمی برێیک – گلۆپی دابەزینی ھەوای تایە – گڵۆپی ئێرباگ – گڵۆپی پەستانی ڕۆن – گڵۆپی ساردکەرەوە    

٥- خۆکێشان بە چاڵ و کەند و کۆسپ:
ڕاپۆرتەکان وادەردەخەن کەوا سێیەکی تەواوی ئۆتۆمۆبیلە تێکشکاوەکان بەھۆی ئەنجامی خۆپیادانی چاڵ و کۆسپە، بۆیە دەبێت ئەم چاڵانە لەسەر ڕیگایەکان لاببرێن و خۆتیان لێ بەدووربگریت. ئەم بەرکەوتنەش دەبێتە ھۆی چەمانەوە و قوپاوی ویلەکان پێکھاتەی تایەکان تێکدەدات و تێکدەشکێنێت.
    ھەروەھا ھاوسەنگی لێخوڕین و ویلەکان لەناودەبات. لەبەرئەوەی ھەندێ لەچاڵەکان زۆر گەورە و رەقن لەکاتی بەرکەوتن، بەتایبەت لە کاتی تەڕی یاخود لەکاتی شەودا بەڵام لەھەر شوێنێ گونجاوبێت پێویستە خۆمانی لێبپارێزین.
      بۆیە خۆپێداکێشان بەناو چاڵ و کۆسپەکان بەخێرایی دەبێتە ھۆی تێکچونی بەشی پێشەوە و دواوە و بەشی ژێرەوەی ئۆتۆمۆبێلەکە گرنگترین شت تێکچونی سیستەمی ئەگزۆزی ئۆتۆمۆبێلەکەیە.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1687بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Aug 17 2021 8:36AM
12