»  ئۆتۆمبێل

جامی ئۆتۆمۆبێلەکەت لە بۆیە پاک بکەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ھەندێک شوفێران زۆر ھەست بە بێزار دەکەن کاتێک جامەکانی ئۆتۆمۆبێلەکانیان بە بۆیە دەبێت و رادەی بینین لێڵ دەکات و کاریگەری لەسەر ئاستی بینین دەبێت . 
بۆ  چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە پێویستە لەسەرت پەنا ببەیتە بەر مادەی ئەسیتۆن بۆ خاوێنکردنەوەی جامەکەت ، چونکە ئەسیتۆن مادەیەکی کیمیاوییە و پێویستە دەمامک ببەستیت لە کاتی بەکارھێنانی . 
ھەروەھا پێویستە ئۆتۆمبێلکە لە شوێنێکی کراوە بێت بۆ ئەوەی بتوانی بە ئاسانی ھەناسە بدەیت. 
سەرەتا پارچە قوماشێک بە ئەسیتۆن دەکەیت و بەنەرمی بەو شوێنانەی دادەینی کە بۆیە لەسەر کۆبووتەوە ، بەڵام پێویستە لەسەرت وریا بی و بەر بۆیەی ئۆتۆمۆبێلەکەت نەکەوێت چونکە زیانی پێدەگەینێت . 
دوای ئەوەی بە ئەسیتۆنەکە سبوغەکەت لابرد ، ئینجا ئۆتۆمۆبێلەکەت بە باشی بشۆ بۆ ئەوەی خاوێن ببێتەوە . 
ھەندێک جار گەر زانیت سبوغەکە ئەستوورە ، پەنا ببە بەر شفرەیەک بۆ لابردنی سبوغەکە بەڵام بە نەرمی و زۆر پاڵەپەستۆی لەسەر مەکە بۆ ئەوەی زیان بە جامەکەت نەگەینێت . 

سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1326بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Mar 1 2020 9:15PM
12