»  ئۆتۆمبێل

گەشەکردنی پیشەسازی ئۆتۆمۆبێل

کوردزۆن
دوای دروستکردنی ئەو ئۆتۆمۆبێلانەی بە بزوێنەری سوتەمەنی کاریان دەکرد، پیشە سازی ئۆتۆمۆبێل گەشەی کرد، ئەو کۆمپانیایانەی ئۆتۆمۆبێلیان دروست دەکرد بزوێنەرەکانیان لە (بەنز) و (دایملەر) دەکڕی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمۆبێل.
(رینیە بانگھارد) و ( ئیمیل لیفاسور) یەکەم دوو کەس بوون کەوا کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمۆبێلیان دامەزراند. کەوا لە ساڵی (١٨٩٠) ی زایینی یەکەم ئۆتۆمۆبێلیان دروستکرد بە بەکار ھێنانی بزوێنەری (دایملەر) . وە گۆڕانکاری گەورەیان بۆ کرد، وەکو ھێنانی بزوێنەر لە دواوە بۆ پێشەوەی ئۆتۆمبێل، وە سیستەمی پاڵنانی دواوەیان تیادا بەکار ھێنا.
وەبۆ پارستنی مافی بزوێنەری (دایملەر) لەگەڵ ئە....
بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ھەردوو برا (چارلز) و (فرانک) یەکەم کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمۆبێلیان دامەزراند، کەوا بە بزوێنەری سوتەمەنی کاریان دەکرد، ئەمەش لە ساڵی (١٨٩٣)ی زایینی، وە تاوەکو ساڵی (١٨٩٦)ی زایینی (١٣) ئۆتۆمۆبێلیان فرۆشت، بەڵام نرخیان زۆر گران بوو. وە تاوەکو بیستەکانی سەدەی (٢٠) لە بەرھەمھێنان بەردەوام بوون.
دوای ئەوانە (رانسۆم ئیلی ئۆلرن) کە خاوەنی لێھاتوویەکی زۆر بووە لە دروستکردنی بزوێنەری بوخاری و ئەو بزوێنەرانەی بە سوتەمەنی کار دەکەن، لە ساڵی (١٩٠١)ی زایینی کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمۆبێلیان دروستکرد. وە لە نێوان ساڵانی (١٩٠١ تا ١٩٠٤)ی زایینی کۆمپانیاکە لە پێشەنگدا بوو.
دواتر (ھێنری فۆرد) ھاتە نێو بواری دروستکردنی ئۆتۆمۆبێل ، لە ساڵی(١٩٠٣) بیرۆکەی نوێی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمۆبێل داھێنا، کەوا ئۆتۆمۆبێلی لەسەر دیزاینی تایبەت بە خۆی دەفرۆشت.

ئۆتۆمۆبێلی سەردەم ( ئۆتۆمۆبێلە نوێیەکان):
ئەو ئۆتۆمۆبێلە نوێیانەی کەوا بەکاریان دەھێنین لە ڕێگای پێشکەوتنی بەرچاوی پیشەسازی و تەکنەلۆژیا پێشکەوت. کەوا ئۆتۆمۆبێلەکانی ئێستا تایبەتمەندی یەکجار زۆر لە خۆ دەگرن، لە ڕووی دیزاین و دیکۆر و لەیەنی دەنگی و لەمس و ... ھتد.
وە ھەروەھا سیستەمی ئۆتۆمۆبێلە نوێیەکان تەنھا بە سوتەمەنی کار ناکات، بەڵکو پشت بەکارەباش دەبەستێت. 
ئەمەش وای کردووە سوتەمەنیەکی زۆر بەکار نەھێنرێت و لەڕووی ئابوری ھاوکاری خاوەنەکی بێت.

سەرچاوە الموضوع. 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1583بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Mar 2 2020 8:32PM
12