»  ئۆتۆمبێل

چۆن پارێزگاری لە بزوێنەری ئۆتۆمۆبێلەکەت دەکەیت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
چۆن پارێزگاری لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت دەکەیت 

بزوێنەری ئۆتۆمبێلی گرنگترین بەشی ئۆتۆمبێل چونکە ئەگەر لەکار کەوت ئەوا بەشەکانی دیکە ئەو گرنگیە زۆرەیان نامێنێت، بۆ پاریزگاری کردنیش لە بزوێنەری ئۆتۆمبێل پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت . 
١.روونی بزوێنەری بە شێوەیە رێک و پێک بگۆڕە : 
بۆ پارێزگاری کردن لە بزوێنەری ئۆتۆمبێل واباشە بە شێوەیەکی رێک و پێک روونی ئۆتۆمبێلەکەت بگۆڕی ، چونکە روونەکە چەوری پێویست بە بەبەشەکانی بزوێنەرەکە دەدات و ھەروەھا ھەوڵبدە فلتەری روونیش بگۆڕیت بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆی گەرم بوونی بزوێنەرەکە ، دەبێت وریای ئەوە بیت چەند کیلۆمەتر جارێک روون دەگۆڕیت ، واباشترە ئەو جۆرە روونانە بەکاربێنی کە کوالێتیان بەرزە و یا مام ناوەندە و نرخەکەیان گونجاوە و خۆت بە دوور بگرە لە روونی خراپ و ھەرزان ، چونکە دواتر باجەکەی زیاتر دەدەی و کاریگەر لەسەر بزوێنەرەکەت دەبێت .
گۆڕینی روون و فلتەر بەیەکەوە رێگری دەکات لە کەڵەکەبوونی پیسی و ھەروەھا وا دەکات ئۆتۆمبێلەکەت باشتر بڕوات و بزوێنەرەکەت باشتر کاربکات. 
٢.پارێزگاری لە سیستەمی سارد کەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بکە: 
کاری سەرەکی سیستەمی ساردکەرەوەی ئۆتۆمبێل بریتەی لە لەباربردنی گەرمی زیادەی بزوێنەر ئەمەش لە ئەنجامی کارکردنی بزوێنەرەکە دروست دەبێت ، لەبەر ئەمە دەبێت ئاگاداری سیستەمی سارد کەرەوە بیت و رێگە نەدەیت تێکبچیت و پشت گوێی بخەیت و ھەروەھا لە کاتی روون گۆڕین ھەوڵبدە فلتەری تایبەتی ساردکەرەوە خاوێن بکەیتەوە . 
٣. لێچوونەکان چارەسەر بکە: 
پێویستە ماوە نا ماوەی بزوێنەرەکەت بپشکنی و گەر لێچوونێکی ھەبوو بە خێرایی چارەسەری بکەی ، جا ھەر جۆرە لێچوونێک بێت ، چونکە ھەر شتێک لە بزوێنەرەکە بچێت ئەوا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بزوێنەرەکە دەبێت و تووشی کێشەی گەورەترت دەکات . 
سەرچاوە | الموضوع



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2595بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Mar 2 2020 8:36PM
12