ئاگاداربە گونیەکەت کونە
دەست نوێژ ھەڵدەگریت
بە باشی کارەکە دەکەیت
بەڵام زێدەڕۆی لە ئاو دەکەیت
ئاگاداربە گونیەکەت کونە
پارە بەھەژاران دەبەخشیت
بەڵام منەت دەکەیت و زەلیلیان دەکەت و ھەراسانیان دەکەیت
خۆت بە پاڵەوان نیشان دەدەیت
بۆ ئەوەی خەڵک باست بکەن
ئاگاداربە , گونیەکەت کونە
شەونوێژ دەکەیت و بەرۆژوو دەبیت
گوێڕایەڵی خودای گەورە دەکەیت .. بەڵام سیلەی رەحم بەجێ ناگەینی
گونیەکەت کونە
بەرۆژوو دەبیت و ئارامی لەسەر برسیەتی و تینوویەتی دەگری
بەڵام .. جوێن دەدەیت و نەفرەت دەکەیت
گونیەکەت .. کونە
حیجاب دەپۆشیت
بەڵام بۆنێکی سەرنج راکێش لەخۆت دەدەیت
ماکیاژێکی زۆر دەکەیت .. پانتۆڵێک و بەدیەکی تەسک لەبەر دەکەیت
خۆت دەردەخەیت
گونیەکەت کونە
رێز لە میوانەکەت دەگری
بەڵام کە چووە دەرەوە غەیبەتی دەکەیت و باسی خراپیەکانی دەکەیت
گونیەکەت کونە
نوێژەکانت لە کاتی خۆی ئەنجام دەدەیت
بەڵام رکوع و سجودت وەک دەنوکی کەڵەشێرە و نازانی چی دەڵێیت
گونیەکەت کونە
خەڵک فێری ئاین دەکەیت و شانازی بە قسەی خەڵک دەکەیت
دەڵێن وایە وایە و تۆش شکۆمەند دەبیت بەم قسانە
گونیەکەت کونە
کاری چاکە دەکەیت و خۆت خودای گەورە نزیک دەکەیتەوە
بەڵام ئازاری ماڵ و منداڵ و دراوسێ و کەسوکار و ئاژەڵان دەدەیت
گونیەکەت کونە
گوێرایەلی خودای گەورە و پێغەمبەرەکەی دەکەیت
بەڵام گوێڕایەلی دایک و باوکت وھاوسەرەکەت ناکەیت
گونیەکەت کونە
قورئان دەخوێنیت
بەڵام گوێ لە گۆرانی دیکە دەگریت و سەیری فیلمی رووت دەکەیت
ئاگاداربە گونیەکەت کونە
لە کۆتاییدا
چاکەکانتان لە گونیەیەکی کون کۆمەکەنەوە
چونکە کۆکردنەوەی قورسە بەڵام رژانی ئاسانە