»  ئایینی

بۆچی (بسم اللە الرحمن الرحیم) لە سورەتی تەوبە نییە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
بەشێک لە زانایان و موفەسیرانی قورئان رای جیاوازییان ھەیە لەسەر نەبوونی بسملە لە سەرەتای سوڕەتی تەوبە . 
بەشێک لە سەحابەکان پێیانوابووە کە سوڕەتی تەوبە تەواوکەری سوڕەتی ئەنفال بووە لەبەر ئەوە لەسەرەتاکەی بەسمەلەیان دانەناوە ، ئەم رایەش لەلایەن عوسمانی کوڕی عەفان پشت راستکراوەتەوە . . 
بەشێکی دیکە لە زانایانی ئاینی دەڵێن ، زۆربەی ئایەتەکانی سوڕەتی تەوبە زیاتر باسی شەڕی دژی بێ باوەڕان دەکات و ھانی موسڵمان دەدات بۆ ئەوەی جیھادیان لە دژ رابگەینن ، ھەروەھا ئایەتەکانی باسی مونافیقەکان دەکات و ئابڕووی خەسڵەتە خراپەکانیان دەبات ، ئەم ئایەتانەش زیاتر ترساندنی بێ باوەڕان بووە ، لەبەر ئەمە ناگونجێت بە (بسم اللە الرحمن الرحیم) دەست پێبکات ، چونکە ئەمە دەستەواژەیەکە بۆ بەزەیی خودای گەورە. 
سەبارەت بەم باسەش ، ئیبن عەباس رەزای خوای لەسەر بێت ، جارێکیان لە ئیمامی عەلی پرسی ، بۆچی لە نێوان سوڕەتی ئەنفال و بەرائە(تەوبە) بەسمەلە نییە، ئیمامی عەلیش فەرمووی ، بەسمەلە ئاماژەیەکە بۆ ئەمان و ئارامی و ئەم سوڕەتەش باس لە شمشێر و ھەڕەشە لە بێ باوەڕان دەکات . 
ھەروەھا دەگوترێت جاران ئەگەر عەرەب لە نێوان خۆیان پەیمانێکیان بشکاندبا ، ھەر پەیامێکیان بۆ یەکتر ناردبا بەسمەلەی تێدا نەدەبوو . 
ھەروەھا کاتێک پێغەمبەران لە بێ باوەڕان توڕەبوو بەھۆی شکاندنی پەیمانی نێوانیان پەیامێکی بۆ ناردن کە ئایەتەکانی سەرەتای سوڕەتی بەرا بوو بێ ئەوەی (بسم اللە الرحمن الرحیم)ی تێدا بێت ئەمەش شتێکی باو بووە لە کاتی خۆی لەلای عەرەبەکان. 

سەرچاوە | الموضوع 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1204بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Oct 11 2023 9:53PM