پایتەختی وڵاتی رووسیایە و مەڵبەندی سەرەکی سیاسی و ئابووری و زانستی و روشنبیری وڵاتی رووسیایە .
لە ساڵی ٢٠١٤ نۆیەم گەورەترین شار بوو لە جیھان .
ناوی مۆسکۆ لە ناوی رووباری مۆسکاڤا وەرگیراوە کە بەناوی شارەکە تێدەپەڕێت .
بەشێوەیەکی گشتی کەش و ھەوای شاری مۆسکۆ ساردە و تێکرای پلەی گەرمی ساڵانە ٥,٨ پلەی سەدییە و لە وەرزی زستان پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزێت و دەگاتە ژێر سفری سەدی و لەم وەرزەش بەردەوام بەفر دەبارێت و لە وەرزی ھاوین کەش و ھەوا مام ناوەند دەبێت و لەمانگی تەمموز دەگاتە ١٩ پلەی سەدی .
دانیشتوانی شاری مۆسکۆ نزیکەی ١٢ ملیۆن کەس دەبن و بە قەرەباڵغترین شاری رووسیا ھەژمار دەکرێت و لەھەموو جۆرە نەتەوەیەکی تێدایە بەڵام رووسەکان و ئۆکران و تەتار و ئەرمەن و ئازەرییەکان و بیلارووسیەکان لە پێشینەن .
زمانی رووسی فەرمی ، زمانی سەرەکییە لە شاری مۆسکۆ و زیاتر لە ٦ ملیۆن کەس لەشاری مۆسکۆ قسەی پێدەکەن و لەپاڵ ئەم زمانەش زمانی ئۆکرانی وئەرمەنی و تەتەری و ئۆزبەکی و ... دێت .
دانیشتوانی مۆسکۆ زۆرینەیان مەسیحی ئارسۆدۆکسن و ھەیە سەر بە مەزھەبەکانی دیکەن ، جگە لە مەسیحی ، موسڵمان و جولەکە و بوزی و بەھائیش لە شاری مۆسکۆ بوونیان ھەیە .
لە شاری مۆسکۆ نزیکەی ٤٠٠ مۆزخانەی جیاواز ھەیە و ئەمەش وایکردووە ببێتە شوێنێکی گەشتیاری گرنگ لە جیھان و خەڵکێکی زۆر رووی تێدەکەن بە تایبەتی لە وەرزی ھاوین و و لەساڵی ٢٠١١ چوار ملیۆن گەشتی فرۆکەوانی بۆ ئەنجامدراوە .
رێژەیەکی یەکجار زۆر سەوزایی لە شاری مۆسکۆ ھەیە کە رووبەرەکەی بە ٤٥٠ کم٢ مەزەندە دەکرێت و نزیکەی ١٠٠ باخچە و پاڕکی جیاوازی تێدایە و زیاتر لە ١٠٠ کیلۆمەتر دارستانی سروشتی ھەیە .
سەرچاوە | الموضوع