»  زۆنی زانیاری

مرۆڤ رۆژانە پێویستە چەند لیتر ئاو بخواتەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەنێو خەڵکی وا بڵاوبووتەوە کە مرۆڤی ئاسایی رۆژانە پێویستی بە خواردنەوەی ٨ کوپ ئاو ھەیە ، بەڵام لە راستیدا ئەو بڕە ئاوەی پێویستە بۆ مرۆڤ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت . 
بەشێک لە پسپۆڕانی بواری پزیشکی دەڵێن ، پێویستە رەگەزی نێر رۆژانە بە لایەنی کەم رۆژانە سێ لیتر ئاو بخۆنەوە واتا نزیکەی ١٣ کوپ ئاو . 
ھەروەھا پێویستە ئافرەتان نزیکەی دوو لیتر ئاو بخۆنەوە واتا زیاتر لە ٩ کوپ ئاو . 
ئەوەی جێگە باسە لە ٦٠ % لەشی مرۆڤ لە ئاو پێک دێت و ھەموو بەشەکانی لەشی مرۆڤ پێویستیان بە ئاو ھەیە بۆ ئەوەی بەرێک وپێکی کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن . 
لەلایەکی دیکە پزیشکانی پسپۆڕ دەڵێن ئەو مرۆڤانە رۆژانەی چالاکی وەرزشی ئەنجام دەدەن پێویستیان بە ئاوی زیاتر ھەیە و رۆژانە پێویستە زیاتر لە چوار لیتر ئاو بخۆنەوە و یاخود بەلایەنی کەم ١٥ کوپ ئاو بخۆنەوە بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو ئارەقەیە بکەنەوە کە لەلەشیان دەردەچێت . 
سەرچاوە | الموضوع 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
644بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Oct 11 2023 9:54PM