»  زۆنی زانیاری

کێ بۆ یەکەم جار پیپیسی دروست کرد ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
داھێنەر پیپسی دەرمانسازی ئەمریکی (کالیب برادھام)ە . بێ پلان ئەم کارەی کرد ، کاتێک کۆمەڵێک ماددە لەگەڵ یەکتری و ئاوی سۆدا تێکەڵ کرد ، بۆ ئەوەی لە رۆژانی ھاوین لە ساڵی ١٨٩٨ پێشکەش بە خەڵکی بکات . 
کالیب بڕوای تەواوی بەوە ھەبووە ئەگەر لە دەرمانخانەکەی شتێک پێشکەش بە خەڵک بکات ، ئەوا خەڵک زیاتر روو لە شوێنەکەی دەکەن ، بە تایبەتی ئەگەر شتەکە سارد بێت و تینوویەتیان بشکێنێت . 
دوای ئەوەی ئەو ماددە تیکەڵ بە یەک کرد ناوی نا (خواردنەوەی براد) کە بەناوی برادھام کرا . 
دواتر کالیب برادھام بڕیاریدا خواردنەوەکەی ناو بنێت (پیپسی کۆلا)  چونکە ئەو بڕوای وابوو کێشەی ھەرس چارەسەر دەکات کە ناسراوە بە (Dypepsia) یاخود وەک ئاماژەیەک بۆ رژێنی (pepsin enzyame) ، ئەمەش یەکێکە لەو رژێنانەی کە گەدە بەرھەمی دەھێنێت و رۆلێکی گرنگی ھەیە لە کرداری ھەرس کردن . 
کاتێک خەڵکێکی زۆر روویان لە برادھام کرد بۆ خواردنەوەی گیراوەکەی ، برادھام گەیشتە ئەو بڕوایەی کۆمپانیایەکی بچووک دابمەزرێنێ و لەساڵی ١٩٠٢ ئەم گیراوەی بە ناوی خۆی تۆمارکرد. 
لە دوای جەنگی جیھانی یەکەم کۆمپانیایەکەی برادھام تووشی مایە پووچی ھات ، بەڵام خێرا خۆی گرتەوە و توانی کۆمپانیایەکە بەھێز بکاتەو و لە ئێستادا لقی لە زۆربەی وڵاتانی جیھان ھەیە . 
سەرچاوە | ثقف نفسك


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
366بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jan 11 2024 3:33PM