»  زۆنی زانیاری

ئەو ھۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر ئاوی لەش ھەیە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
چەند ھۆکارێک ھەن کە کاریگەرییان لەسەر ئاوی لەشی مرۆڤ ھەیە لەوانەش : 
١.چالاکی وەرزشی : 
لەکاتی ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی مرۆڤ ئارەقەی زیاتر دەکات ، ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی ئاوی لەش ، لەبەرئەمە پێویستە مرۆڤ لەکاتی وەرزش کردن ئاوی زیاتر بخواتەوە بۆ ئەوەی قەرەبووی لەدەست دانی ئاو بکاتەوە . 
ھەروەھا زۆر گرنگە مرۆڤ پێش راھێنانەکان ئاو بخواتەوە و دوای راھێنانەکانیش ئاو بخواتەوە بەتایبەتی ئەگەر وەرزشکردنەکەی بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک بوو . 
ھەروەھا دەبێـت لەدوای وەرزش کردن شلەمەنیەکی بەسوود بخواتەوە کە مادەی کانزایی تێدا بێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کانزایانەی لەدەستیداوە بەھۆی ئارەقەکردنەوە . 
٢. کەش و ھەوا : 
ئەو کەشەی مرۆڤ تێیدا دەژی کاریگەری لەسەر ئاوی ناو لەشی مرۆڤ ھەیە ، ھەرچەندە کەشەکە گەرم بێت یا شێدار بێت ئەوا رێژەی ئارەقەکردنەکە زیاتر دەبێت ، ئەمەش وا دەکات لەش داوای ئاوی زیاتر بکات . 
ھەروەھا بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەوانەیە لەشی مرۆڤ وشک بێت ، لەبەر ئەمە پێویستە رێژەیەکی زیاتر ئاو بخواتەوە . 
سەرچاوە | الموضوع 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
493بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Oct 11 2023 9:53PM