»  زۆنی زانیاری

قەدەغەکردنی زێڕ بۆ پیاوان ھیچ بنەمایەکی زانستی ھەیە؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لەو پرسیارنەی خەڵک بەمێشکی دادێت ئەوەیە ، باشە بۆچی زێڕ لە پیاوان قەدەغە کراوە بەڵام بۆ ئافرەتان ئاساییە ؟ 
زانایان دەڵێن ، زێڕ گەر بەر ھەر توخمێکی دیکە بکەوێت ، ئەوا بەشێک لە گەردیلەکانی دەچێتە ناو توخمەکەی بەری کەوتووە.
ئەم کارە لە ماوەیەکی دوور و درێژ روودەدات , ھەندێک جار گەردیلەکانی زێڕ دەچنە نێو پێستی مرۆڤ و دواتر بە تێپەڕبوونی کات دەچنە ناو خوێن . 
خودای گەورە ھەموو کارەکانی راست و رەوانە و ھیچ فەرمانێک بە بێ بنەما دەرناکات . 
لە رووی زانستی دەرکەوتووە زۆرینەی ئەو کەسانە تووشی نەخۆشی زەھایمەر دەبن لە پیاوان ، رێژەیەک لە زێر لە ناو خوێن و میزییان ھەیە . 
چونکە زێڕەکە لەماوەی چەندین ساڵ لە کانزاکەوە کۆچی کردووە بۆ ناو لەشی مرۆڤەکە . ئەمەش پێی دەگوترێت کۆچی زێڕ ، زانایان فیزیا زۆر شارەزاییان لە کۆچی زێڕ ھەیە . 
ھەروەھا کۆچی زێڕ بۆ ناو لەشی پیاوان ھۆکارە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر خوڕەوشت وڕفتاریان بکات ، بەشێوەیەک ھەندێک رەفتاری کچانەیان پێ دەبەخشێت کە بۆ ھەڵسوکەوتی پیاوان جوان نییە . 
بەڵام زیو ئەو تەووژمی (شحنە)  زیادە لە ناو لەشی پیاو دەردەدات ، کە ناتوانێت بە شێوەی ئاسایی دەریبدات و ھەروەھا زیو ھۆرمۆرنی پیاوەتی بەھێز دەکات ، ئەمەش وا دەکات پیاو بەھێزتر بێت و زیاتر بەرگەی ناخۆشییەکان بگرێت . 
پێویستە لێرەدا ئاماژە بە شتێک بکەین ... 
کە بۆچی زێڕ زیانی بۆ ئافرەتان نییە ؟ 
چونکە لەکاتی سووڕی مانگانە ئەو توخمە زێڕانە چووتە نێو لەشی ئافرەتان لەگەڵ سووڕی مانگانە دێتە دەرەوە وبەم شێوەیەک زێر ھیچ زیانێک بە خانمان ناگەینێت . 
سەرچاوە | ثقف نفسك


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
435بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jan 11 2024 3:39PM