»  زۆنی زانیاری

کۆترە تایبەتیەکانی شاری مەککە و مەدینە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لەو دیمەنانەی سەرنجی سەردانیکارانی ماڵی خودای گەورە رادەکێشێت ، بوونی کۆترێکی زۆرە لە ناو مزگەوتی مەککە و مەدینە بەتایبەتی لە دەوروبەری کەعبەی پیرۆز  و مزگەوتی پێغەمبەرمان لە شاری مەدینە . 
لەوەتەی ئەم کۆترانە لەم شوێنەن رێزێکی زۆریان لیدەگیرێت لە لایەن دانیشتوانی شاری مەککە و مەدینە و ئەوانەی سەردانی ئەم شوێنانە دەکەن . 
خەڵک بە چاوی رێز و خۆشەویستی سەیری ئەم کۆترانە دەکەن و ھەموو کات خواردنیان پێدەدەن و بە ئاسوودەیی سەیرییان دەکەن بێ ئەوەی کەس ئازاریان بدات . 
ئەم کۆترانە بە ھیچ شێوەیەک ترسییان لە مرۆڤ نییە و ھەردەم لە نزیک مرۆڤەکان ھاتووچۆ دەکەن . 
ئەم کۆترانە لەم دوو شوێنەن ھاوشێوەیان نییە لە جیھان و چەند زانیارییەکی سەیر لە سەریان ھەیە لەوانەش : 
١.بەشێوەیەکی گشتی رەنگیان رەساسیەکی مەیلە و شینە و کلکیان رەشە و بەشی زۆری جەستەی شینێکی تێکەڵ لە رەساسی و سپی و لەھەردوو باڵەکانی و تا کلکی دووهێلی رەش ھەیە و لە ھیچ کۆترێکی دیکە ئەم هێلە بەم شێوەیە نییە . 
٢. بەھیچ شێوەیەک لە نزیک یا لەدەوروبەری کەعبەی پیرۆز مزگەوتی پێغەمبەرمان (د.خ) جیقنە ناکەن . 
٣. لە دەوروبەری کەعبە و مزگەوتی پێغەمبەرمان ھێلانەی تایبەتیان بۆ دروست کراوە . 
٤. بە ئارامی لەم ناوچەیە دەژین و و بۆ ھیچ کەسێک نیە  بیانترسێنێت و یاسای تایبەتیان بۆ داندراوە . 
٥. دەگوترێت رەچەڵەکی ئەم کۆترانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دوو کۆترەی لە پێش ئەشکەوتی (الثور) ھێلانەیان دروست کرد کاتێک پێغەمبەرمان خۆی تێدا حەشاردا لە کاتی کۆچ کردنی بۆ شاری مەدینە . 
٦. ئەم کۆترانە لە ئێستادا ژمارەیان زۆرە و بۆ ھیچ کەسێک نییە راویان بکات یا ئەزیەتیان بدات ، ئەگەر بەھەڵەش کەسێک دانەیەکیان بکوژێت یا ئازار بدات ئەوە دەبێت فدیە بدات لەبەرامبەر ئەو کارەی . 
٧. یەکێک لە ناوەکانی کۆترەکانی مەککە و مەدینە (رۆفان) ە ئەمەش رووبارێکە لە رووبارەکانی بەھەشت . 
سەرچاوە | پێگەی دونیا ئەل وەتەن 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
616بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Oct 11 2023 9:58PM