شارستانیەتی رۆمانی بە زمانی ئینگلیزی بەناوی (Roman Civilization ) دێت، ئەم شارستانیەتە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشی پێش زاین ، شارستانیەتیەکی زۆر بەھێز بوو و توانی کۆنترۆلی تەواوی ناوچەکانی دەوروبەری دەریای ناوەڕاست بکات. لەسەرەتادا چەند پاشایەکی بەھێز حوکمیان دەکرد و حەفت پاشا یەک لەدوای یەک حوکمیان کرد.
دواتر بۆ ماوەیەک سیستەمێکی کۆماری وەرگرت ، دواتر بووە ئیمپراتۆریەت و گرنگترین ئیمپراتۆرەکانیان بریتی بوون لە کیۆلیۆس قەیسەر و ئۆگستس قەیسەر .
لە شارستانیەتی رۆمانی چەندین کەسایەتی سیاسی و سەرکردەی سەربازی و نوسەر و فەیلەسۆف دەرکەوتن، تا ئێستاش ئاسەواری شارستانیەتی رۆمانی بەسەر ئەوروپا ماوە و خەلکێکی زۆر ساڵانە روو لە ئەوروپا دەکەن بەمەبەستی بینینی شوێنەواری رۆمانەکان .
دەرکەوتنی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی
کاتێک کۆماری رۆمانی دامەزرا بۆ ماوەی پێنج سەدە حوکمی کرد و پاشاکانیان بە سەرکردەکان گۆڕی ، دەسەڵاتی رۆمانەکان لەم سەردەمە زۆر فراوان بوو و زۆربەی ناوچەکانی ئەوروپا و دەریای ناوەڕاستی گرتەوە .
دواتر ئیمپراتۆریەتی رۆمانی دامەزرا و دەسەڵاتدار پێی دەگوترا ئیمپراتۆر بەتایبەتی لە سەردەمی ئۆگستس کە لە سەدەی چواردەیەم حوکمی کردووە ، دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی بەردەوام لە فراوان دابوو تا گەیشتە ناوچەکانی رۆژئاوا و باشووری ئەوروپا و باکووری ئەفریقیا و بەشێک لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست .
لە رووی رۆشنبیرییەوە ئیمپراتۆریەتی رۆمانی زۆر دەوڵەمەند بوو و ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس و بۆ ژیانی خۆیان پشتیان بەکار کشتوکاڵی دەبەست .
لەسەردەمی ئیمپراتۆر قوستەنتین چەندین گۆڕانکاری گەورە لەسەدەی چواردەھەم روویدا ، ئەم ئیمپراتۆرە ئاینی فەرمی وڵاتی گۆڕی بۆ مەسیحیەت و پەرستگای دروست کرد و شاری قوستەنتینەیەی دروست کرد لە رۆژھەڵاتی رۆما .
تایبەتمەندی شارەکانی رۆمانی
شارەکانی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی یەکجار خاوێن بوو و چەندین کاری زێرابی بۆ ئەنجامدراوە لەگەڵ کەناڵی ئاوی و پێشکەوتنی ئەندازیاری و شوێنەواری ئەم کارانە تا ئێستا ماوە .
لەسەردەمی رۆمانەکان زمانی لاتینی زمانی فەرمی بوو و ھەموو نووسینەکان بەم زمانە بوو ، گرنگترین شوێنەواری نووسراویش کە تا ئێستا مابیتەوە بە زمانی لاتینی بێت ، بریتی بوون لە وتاری شیشرۆن و مێژووی لیڤی وتاسیتس و درامای تیرینس و ھۆنراوەکەی فرجیل .
سەرچاوە | الموضوع