»  ئایینی

فەزڵ و گەورەیی رۆژی عەرەفە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
رۆژی عەرەفە یەکێکە لە رۆژە پیرۆزەکان لە ئاینی ئیسلام و پێگەی ئەم رۆژە زۆر گەورەیە لە لای خودای گەورە و موسڵمانانیش لەم رۆژە گەر کار و کردەوە باش بکەن ئەوا خێرێکی زۆریان دەگاتی ، لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر فەزڵ و گەورەیی رۆژی عەرەفە :

١.ئەو رۆژە کە ئاینی ئیسلام تێیدا تەواو کراوە ، واتا دواھەمین ئایەتی قورئانی پیرۆز دابەزی کە خودای گەورە دەفەرمووێت (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا) ئەم ئایەتە لە رۆی ھەینی لە کێوی عەرەفە بۆ پێغەمبەرمان (د.خ )دابەزی . 

٢. رۆژی جەژنە بۆ موسڵمانان بە گشتی و ئەوانەی لە حەجن بە تایبەتی، لەمبارەیەوەش پێغەمبەرمان (د.خ) فەرموویەتی (يوم عرفةويوم النحر وأيام التشريق عيدنا أهل الإسلام وهي أيام أكل وشرب)  واتا رۆژی عەرەفە و رۆژی سەربڕین و رۆژەکانی تەشریق جەژنی موسڵمانانە. 

٣.ئەو رۆژە کە خودای گەورە سوێندی پێ خواردووە و خودای گەورە سوێند بەھیچ شتێک ناخوات گەر مەزن نەبێت و خودای گەورە فەرموویەتی (وشاھد و مشھود) لێردا شاھد بەمانای رۆژی ھەینی دێت و المشھود بەمانای رۆژی عەرەفە دێت واتا خەڵک و فریشتەکان دەیبنین . 

٤. رۆژی عەرەفە ئەو رۆژەیە کە خودای گەورە لە گوناھی دووساڵی ئەو کەسانە خۆش دەبێت کە بەرۆژوو دەبن ، لەمبارەیەوە پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرمووێت : (صيام يوم عرفة إني أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله والسنة التي بعده) .
واتا ھەرکەسێک لەم رۆژە بەرۆژوو بێت خودای گەورە لە گوناھی ساڵی رابردوو ساڵی داھاتووی خۆش دەبێت لەبەر ئەمە زۆرباشە خەڵک لەم رۆژە بە رۆژوو بن . 

٥. رۆژی لێخۆشبوونە لە گوناھەکان و رزگار بوونە لە ئاگری دۆزەخ و بەڵگەش بۆ ئەمە پێغەمبەرمان (د.خ) فەرموویەتی (ما من يومٍ أكثرُ من أن يعتِقَ اللهُ فيه عبيدًا من النَّارِ من يومِ عرفةَ ، وأنه لَيدنو ، ثم يباهي بهم الملائكةَ فيقول : ما أراد هؤلاءِ ؟ اشهَدوا ملائكتي أني قد غفرتُ لهم) .
واتا لەم رۆژە زۆرترین بەندە لە ئاگری دۆزەخ رزگاریان دەبێت ، ئینجا خودای گەورە لە فریشتەکان دەپرسێت ئەم خەڵکە چییان دەوێت ، ئێوەی شاھید بن من لێیان خۆشبووم . 

٦. لەم رۆژەدا خودای گەورە شانازی بە موسڵمانان دەکات کە ھاتوونەتە حەج و لە کێوی عەرەفە وەستاون . 

٧. لەم رۆژەدا نزا و پاڕانەوە لە خودای گەورە لە ھەموو رۆژەکانی دیکە گەورەترە . 

٨. رۆژە روکنی گەورەی حەجە ، واتا راوەستان لە کێوی عەرەفە لەمبارەیەوەش پێغەمبەرمان (د.خ) فەرموویەتی (الحج عرفە). 

٩. رۆژێکە زیکری خودای گەورەی زۆر تێدا دەکرێت و مەزنی خودای گەورە بەرز رادەگیرێت .

سەرچاوە | الموضوع


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3339بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Jul 29 2020 11:49PM