»  گفتوگۆ

گرینگترین جۆره‌كانی خۆشه‌ویستی

کوردزۆن
سیندی ھیزان مامۆستای زانستە دەروونییەکان لە زانکۆی ھارفاردی ئەمەریکی، پێمان دەڵێت کە سێ جۆرە خۆشەویستی ھەیە کە بۆ ژیانی رۆژانە پێویستیمان پێیەتی.
خۆشەویستی یەکەم:
ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکرێت کە لەگەڵیان ھەست بەئارامی و دڵنیایی دەکەین، ئەوانەی متمانەمان بەخۆمان بەھێزتر دەکەن، دەتوانین نموونەی جوانی ئەو خۆشەویستیە لە ھەستی منداڵەکان بەرامبەر دایک و باوکیان ببینین، چونکە ئەوان خۆشیان دەوێن لەبەر سۆزییان و رێزگرتن لەو شتانەی پێشکەشیان دەکەن.
خۆشەویستی دووەم:
ئەو جۆرە خۆشەویستیە بۆ ئەوانەیە کە پشتمان پێ دەبەستن، ئینجا ھەست دەکەین کە بەرپرسیاریەتیەکەمان لەسەرە بەرامبەریان وەک ھەستی مرۆڤ بەرامبەر منداڵەکانی کاتێک ئاگاداریان دەبێت و پەرەوەردەیان دەکات.
خۆشەویستی سێیەم:
خۆشەویستی رۆمانسیانە، ئەو جۆرە خۆشەویستیە لە کەسایەتیمان بەرزدەکاتەوە، چونکە لەو حاڵەتە ئاراستەی خوودی خۆمان دەکرێت و بەبێ ھیچ ھۆیەک، تەنھا لەبەر ئەوەی ئێمە شایەنی ئەو خۆشەویستیەین.
بەڵام بەمەرجێک ئەم کەسایەتیە بەدەست دەھێنین کە ئەم خۆشەویستیە بە ئاقارێکی نارێک دانەبەین.
ئەمانە ئەو جۆرانەی خۆشەویستین کە مرۆڤ بەدوایان دەگەڕێت و کاریگەری لەسەر ژیانی دەبێت، ھەموومان پێویستیمان بەوە ھەیە کە خۆشەویستی پیشکەش بەو کەسانە بکەین کە یارمەتیمان دەدەن و دەستمان دەگرن و رێگەکانی ژیانمان نیشان دەدەن، ھەروەھا ھەموومان ئارەزوو دەکەین کە خۆشەویستیەکی زۆر پێشکەش بە منداڵەکانمان بکەین، ھەروەھا بەو ھیوایەین کەسێک ھەبێت خۆشمانی بووێت لەبەر ھیچ شتێک نا تەنھا لەبەر ئەوەی کە ئێمە شایەنی ئەو خۆشەویستیەین، بۆ ئەوەی نیشانمان بدات کە ئێمە چەند گرنگ و گەورەین.
ئەو سێ جۆرە لە خۆشەویستیە، دەتوانی بەدەستی بێنی لە نموونەیەکی سادە و دەگمەن ئەویش (خێزانە)


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
14648بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jul 31 2021 11:13AM