»  گفتوگۆ

چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵی تازە لە دایک بوو

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەم بابەتە ھەندێک رێنماییتان بۆ دەخەینە روو لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵی تازە لە دایک بوو .

١.دەستەکانتان جوان بشۆن : 
پێش ئەوەی ھەر کارێک بۆ منداڵە ساواکەت بکەیت، دەستەکانت جوان بشۆ چونکە منداڵی ساوا سیستەمی بەرگری لاوازە و زووتر تووشی نەخۆشییەکان دەبێت .

٢.پاڵپشتی لە سەر و ملی بکە :
پێویستە لە کاتی ھەڵگرتنی منداڵی ساوا سەر و ملی شۆڕ نەبێت، دەبێت ئەم شوێنە لەکاتی ھەڵگرتن پتەو بێت .

٣.منداڵ مەھەژێنە : 
پسپۆڕان ئامۆژگاری دایک و باوکان دەکەن کە بەھیچ شێوەیەک منداڵ نەھەژێنن چونکە لەوانەیە ئەم جۆرە جولەیە ببێتە تووشبوونی بە خوێن بەربوونی ناوەکی و ھەندێک جار دەبێتە ھۆی مردن،  ھەروەھا وا باشترە لە کاتی ھەستاندنی لە خەو بن پێیەکانی بخورێنی (قدیلانی) بکەیتەوە.

٤. پارێزگاری کردن لە سەلامەتی منداڵ : 
پێوستە لەسەر دایک و باوک لە کاتی دەرچوونیان لە ماڵەوە بە ئۆتۆمبێل منداڵەکە شوێنێکی تایبەت بە منداڵ دابنێن و پێویستە ئەم شوێنە پتەو بێت، ھەروەھا لە کاتی یاری کردن لەگەڵی نابێت ھەڵبدرێت بۆ ئاسمان چونکە ئەم جۆرە جوڵانە زیانی پێدەگەینێت . 

سەرچاوە | الموضوع 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
10421بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jun 25 2022 12:16PM