»  گفتوگۆ

ئایا باوك داوای لێبوردن له‌ كوره‌كه‌ی ده‌كات؟

کوردزۆن
لە کاتی پێشکەشکردنی یەکێک لە وانەکانم لە خولێکی تایبەت بەپیاوان، تێبینم کرد یەکێک لە پیاوەکان رووخساری تێکچوو و فرمێسکێک بە روومەتەکانی دا ھاتنە خوار، لەو کاتەش باسی یەکێک لە ھونەرەکانی مامەڵەکردنم دەکرد لەگەڵ منداڵان و چۆنیەتی گوێرایەلیان.
لەکاتی پشووەکە، پیاوەکە ھاتە لام و بەتەنیا قسەی لەگەڵ کردم و گوتی : دەزانی بۆ کاریگەر بووم بەبابەتی خولەکە و فرمێسکەکانم ھاتنە خوار؟ منیش گوتم : نەخێر !! پیاوەکە گوتی : کوڕێکم ھەیە تەمەنی ١٧ ساڵە و ماوەی پێنج ساڵە قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە بەقسەم ناکات و لەگەڵ ھاوڕێی خراپ دەگەڕێت و جگەرە دەکێشێت و خوورەوشتی زۆر خراپە، ھەروەھا نوێژ ناکات و رێز لەدایکی ناگرێت، بۆیە منیش چیتر قسەم لەگەڵ نەکرد و پارەم پێی نەدا و ژوورێکم لەسەربان بۆی دروست کرد، بەڵام بەم کارانە تەمبێ نەبوو و نازانم ئێستا چی بکەم، بەڵام ووتەکانت دەربارەی گفتوگۆ وەک چارەسەرێکی سیحراوی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان کاری لێکردم، بۆیە بەچی ئامۆژگاریم دەکەیت؟
ئایا بەردەوام بم لە گوێپێنەدانی یاخود پەیوەندی لەگەڵ دروست بکەمەوە ؟؟ ئەگەر پێشم دەڵێیت بگەرێوە لای، ئایا بەچ شێوازێک بێت!!
منیش پێم گووت پێویستە ئەمڕۆ لەگەڵی ئاشت ببیتەوە نەک بەیانی، ئەو کارەی کورەکەت کردی ھەڵەیە بەڵام قسەنەکردن لەگەڵ کورەکەت بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەویش ھەڵەیە، پێی بڵێ کە قسەنەکردنت لەگەڵی بۆ ماوەی پێنج ساڵ ھەڵەبوو پێویستە لەسەری باش بێت لەگەڵ دایک و باوکی، خورەوشتیشی باش بێت، پیاوەکە گوتی ئەمن باوکی ئەوم، چۆن داوای لێبوردنی لێبکەم، ئێمە لەسەر ئەو جۆرە پەروەردە نەکراوین کە باوک داوای لێبوردن لە کورەکەی بکات!!
منیش گوتم : برام ھەڵە گەورە و بچووک نازانێت، بەڵکو پێویستە لەسەر ئەوەی ھەڵەی کردووە، داوای لێبوردن بکات، پیاوەکە قسەکانی منی بەدڵ نەبوو، بۆیە بەردەوام بووین لە خولەکە و رۆژی یەکەم تەواو بوو، لەرۆژی دووەم پیاوەکە بەرووخسارێکی گەشەوە ھاتە لام، منیش دڵخۆش بووم بە دڵخۆشی ئەو و پێم گووت : چ ھەواڵێکی خۆش ھەیە؟
گووتم دەی پێم بڵێ، ئەویش گووتی : دوێنێ ئێوارە سەعات ١٠ چوومە لای کورەکەم و کاتێک دەرگای بۆ کردمەوە پێم گووت: رۆڵە داوای لێبوردنت لێدەکەم چونکە من ماوەی پێنج ساڵە قسە لەگەڵ تۆ ناکەم، کورەکەم باوەری نەکرد و یەکسەر خۆی بەباوەشم کرد و سەری خستە سەر سینگم، دەستی کرد بەگریان منیش لەگەڵی دەگریام، دواتر گووتی باوکە بڵێ چیت دەوێ من وادەکەم و بەھیچ شێوەیەک لە فەرمانی تۆ دەرناچم .
ئەمە ھەواڵێکی خۆشبوو بۆ سەرجەم بەشداربووانی خولەکە، راستە ھەڵە گەورە و بچووک ناناسێت، دەگێرنەوە دەڵێن لەیەکێک لە غەزاکانی موسڵمانان، پێغەمبەر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ریزەکانی رێک دەخست و دارەکەی لە زگی یەکێک لە یاوەرەکانی دا بۆ ئەوەی ریزەکە راست بکات، ئەم ھاوەڵەی پێغەمبەر (ره‌زای خوای لێ بێت) داوای ھەقی خۆی کرد لە پێغەمبەر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) کە چۆن لە زگی داوە . پێغەمبەریش (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) زگی خۆی نیشاندا و دارەکەی دەایە دەست و داوای لێکرد ھەقی خۆی وەربگرێتەوە، بەڵام ھاوەڵەکە زگی پێغەمبەری ماچ کرد . پێغەمبەریش (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێی گووت : بۆچی وات کرد، ئەویش گووتی: دەمەوەێ دوا کارم لەسەر دونیا پێستم بەر پێستت بکەوێت، ئەم ھاوەڵەش لەم غەزایە کوژرا.

ئەگەر باوک لەبەرامبەر رۆڵەکانی ھەڵەی کرد و داوای لێبوردنی کرد، بەم شێوەیە فێریان دەکات لەکاتی ھەڵەکردن پێویستە داوای لێبوردن بکەن، ئەگەر داوای لێبوردنیش نەکات ئەوا فێری خۆ بەزل زانینیان دەکات بێ ئەوەی ھەست بکات، .. ئەم قسانەم لەیەکێک لە دانیشتنەکان دەکرد لە شاری بوستن لە ئەمەریکا و لەم دانیشتنە ھاورێیەکی خۆشەویستم لەوێ بوو، ئەویش رووداوێکی بۆ گێڕامەوەی کەبەسەر ھاتووە لەگەڵ کوڕەکەی،
گووتی لەگەڵ کورەکەم بەپەرتوکێکی پلاستێکی یاریمان دەکرد و لەناکاو کتێبەکە بەرووخساری کورەکەم کەوت و برینداری کرد، منیش زوو باوەشم پێیدا کرد و چەند جارێک داوای لێبوردنم لێکرد تا ئەوکاتەی ھەستم کرد کورەکەم زۆر خۆشحاڵە بەم داوای لێبوردنە، کاتێکیش گەیاندمە نەخۆشخانە بۆ چارەسەری و دکتۆرەکان پرسیان ئەوە بە چی وات لێھاتووە ؟
گووتی : لەگەڵ کەسێک بە کتێبێکی پلاستیکی یاریمان دەکرد و رووخسارم برینداربوو، بە ھیچ شێوەیک نەیگووت باوکم ئەو کەسە بووە.
دواتر گووتی: ھەستم کرد شێوازی داوای لیبوردنەکەم کاری لێکردبوو  بۆیە ناوی منی نەھێنا .
ھاورێیەکی دیکەش کە دكتۆرە لە بورای پەرەوەردە بۆی گێرامەوە و گووتی : جارێکیان زۆر توورەبووم لەیەکێک لە کورەکانم بۆیە زۆر جنێوم پێدا و سوکایەتیم پێیکرد، بەڵام دواتر ھەستم بەھەڵەی خۆم کرد و داوای لێبوردنم لێیکرد، بۆیە پەیوەندەییکەمان وەک جارانی لێھاتەوە، بەڵکو باشتریش بوو .
دانپێدانان بە ھەڵە کردن، گەورە و بچووک ناناسێت و جیاوازی ناکات لە نێوان باوک و کوڕ.

وه‌رگێران: گروپی مای سپێلكارد 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
54505بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jan 18 2021 2:07PM