»  ناودارانی كورد

به‌شێك له‌ قۆناغه‌كانی ژیانی خورشیدە بابان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
خورشیدە بابان 
(١٩٤٠ - ١٩٩٩)
یەکێکە لە ئافرەتە دیارەکانی کۆمەڵگەی کوردی و ھەموو کات خەبات و تێکۆشانی کردوە بۆ ئەوەی گەلەکەی رۆشنبیر بکات و لە نەھامەتیەکان رزگاری بکات. 
خورشیدە خان کچی عەبدولرەحمانی بابانە، کاتێک کە منداڵ بوو باوکی ئەمری خوای کردوە، ھەروەھا لە منداڵیەوە پەیوەندی لەگەڵ دایکی باش نەبووە ئەمەش کاریگەریەکی نەرێنی کردۆتە سەر ژیانی و بەشێوەی ناخۆش ئەو قۆناغەی تێپەڕاندوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی توانیوویەتی قۆناغی سەرەتایی لە ھەڵەبجە تەواو بکات. 
لەساڵی ١٩٥٨ دەچیتە خولێکی پەروەردەیی و ئیجا بووە به‌ مامۆستا لە ھەڵبجە. 
لە ساڵی ١٩٦٠ دەچێتە خولێکی تەندروستی لە شاری سلێمانی و دوای تەواو کردنی خولەکە راژەی خزمەتەکەی لە پەروەودەوە دەگوازێتەوە بۆ تەندروستی. 
دواتر لە ساڵی ١٩٦٨ دەگوازرێتەوە بۆ فەرمانگەی دایکان و منداڵانی ھەڵەبجە و تا ماوەیەکی زۆر لەو شوێنە دەمێنێتەوە ئینجا دەگوازرێتەوە بۆ بەکرەجۆ لەنزیک سلێمانی.
بەھۆی ئەوەی خورشیدە خان لە تەمەنی منداڵی ناھەموارییەکی زۆری بینیووە، ئەمە وای لێکرد زیاتر بە ھەست بە بارودۆخی سەختی خەڵکی بکات بەتایبەتیش چینی جووتیاران. 
ئەمە وایکرد زۆرینەی شیعرەکانی خورشیدە خان بۆ ئەم چینە چەوساوە بێت و ھەروەھا لە شیعرەکانی باس لە جوانی سروشیتی کوردستان دەکات. 
خورشیدە خان ھەموو لەرێگەی شیعرەکانی ھیوای دەخواست گەلی کورد بە ئامانجەکانی خۆی بگات و ئەم گەلە خێر لەخۆ نەدیووە ژیانێکی ئاسوودە و ئارامی ھەبێت. 
جگە لە بواری شیعری خورشیدە خان گرنگی بە کۆکردنەوەی پەندی پێشینان داوە و ئەم بابەتانەشی لە گەڵ شیعرەکانی لەکتێبێک بە چاپ گەیاند بە ناونیشانی (دیاری و یادگار) و ئەم کتێبەش لە ساڵی ١٩٦٩ چاپکرا. 
دواتر لە ساڵی ١٩٧٠ نامیلەکەیەکی دیکەی شیعری چاپ کرد بەناونیشانی (تیشک)، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٨٨ کتێبێکی دیکە بە ناوی (دارەوەن) چاپ کرد کە کۆمەڵێک شیعری لە خۆ دەگرت. 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2718بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Dec 2 2017 4:01PM