»  کارگێڕی

بۆ ئەوە ژیانت بگۆڕی ،پەیوەندیەکی باش لەگەڵ دەوروبەرت ببەستە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
پێویستە لەسەرت بەشێک لە ژیانی خۆت تەرخان بکەی بۆ پەیوەندی بەستن لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت ،چونکە بوونی تۆڕێکی پەیوەندی کار ئاسانیەکی زۆرت بۆ دەکات لەکارەکانت وە ھەروەھا یارمەتیت دەدات لەبەدەستھێنانی زانیاری زیاتر و ھەروەھا گوێ بیستی کەسە نزیکەکانت دەبیت لە کۆمپانیا و شوێنی کارت .

ئەمەش دەروازەی زیاتر بەرووی کۆمپانیاکەت(کارەکەت) وخوودی خۆت دەکاتەوە و قازانجیشت زیاد دەێت .

ئەوانەی تازە چوونەتە نێو کار ،پەیوەندییەکان دەرفەتێکی باشیان بۆ دەرەخسینێت بۆ تێکەڵاوبوون لەگەڵ گروپی نوێ کە پەیوەندی دارن بە بواری کارەکەیان ،ھەندێک جار ئەو کەسانە داوەت بکە بۆ خوانێک بۆ ئەوەی  پەویەندییەکە بەھێزتر بێت .

پەیوەندییەکانت ئامرازێکی بەھێزە لەشوێنی کارەکەت ،ھەروەھا پەیوەندییەکی باش و پتەوت لەگەڵیان ھەبێت ،چونکە لەوانەیە یەکێکیان لەدوارۆژ ببێتە سەرۆکی تۆ لەکارەکەت یان کارێکت بۆ رێک کەوێت ەو نەکرێت نابێت ،کێ دەڵێ وانییە و ئەن شتە نابێتە راستی ؟


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2063بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jun 25 2022 12:06PM