»  کارگێڕی

پابەند بوونە بە بەرنامەیەکی دیاریکراو بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکەت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە بۆ ھێنانەدی ئامانجەکان (ئەمەش پێویستی بەکاتە) بۆنموونە، ئەگەر ویستت ھەندێک پارە پاشەکەوت بکەیت بۆ ماوەی پێنج ساڵ، پێویستە لەسەرت ھەڵسەنگاندنێکی باری داھات و خەرجی رۆژانەت بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت توانای پاشەکەوتکردنت چەندە کە لەماوەی پێنج ساڵ دەتەوێ پێی بگەیت .
پابەند بوونە بە بەرنامەیەکی دیاریکراو بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکەت لە پاشەکەوتکردن، ئەمەش بەیەکێک لەو رێگایانە دەبێت (پاشەکەوتکردنی پارەی زیاتر یاخود زیاتر کردنی سەرچاوەکانی داھاتت)
بۆ نموونە ئەگەر ویستت ھەندێک پارە پاشەکەوت بکەیت پێویستە ھەندێک خەرجی مانگانەت کەم بکەیتەوە وەک کەمکردنەوەی خواردن لەدەرەوە بەتایبەتی لە چێشتخانەکان، رێگای دووەم بریتیە لە دۆزینەوەی کارێکی دیکە دوای دەوامی خۆت ئەمشە سەرچاوەیەکی باش دەبێت بۆ پاشەکەوتکردن.
دواتر قۆناغی جێبەجێکردن و بەدواداچوونی پێشکەوتنەکان دێت، ھەر کاتێک ھەستت کرد ئامانجەکان بەرەو پێش دەچن ئەوا ھەست بەخۆشیەکی زۆر دەکەین، وەک ئەوەی ئەگەر مەبەستت کەمکردنەوەی کێشت بێت ئەگەر لەماوەی ھەفتەیەک یەک کیلگرامت کەمکرد ئەوا ھەست بەخۆشیەکی زۆر دەکەیت، بۆیە زۆر گرنگە پێشکەوتن بەردەوام بێت، ئەوکاتە خۆشبەختی گەشە دەکات لە ژیانی ئەو کەسانەی پەیوەستن بە ئامانجەکانیان.
ھەرکاتێک مرۆڤ ھەستی کرد ئامانجە سەرەتاییەکانی دێنە دی، پێویستە لەسەری ئامانجی دیکەی نوێ بۆ لایەنەکانی دیکەی ژیانی دابرێژێت، ئەگەر لەبواری ماددی ھەنگاوی باشت بەدەست ھێنا ئەوا پێویستە بۆ لایەنەکانی دیکەش ھەنگاو بنێیت. 
پێویستە مرۆڤ لەوە ھۆشیار بێت کە ئامانجی کاتی خۆشی کاتی بەدواوەیە، واتا ئەگەر کەسێک لەناکاو پارەیەکی زۆری بەمیرات بۆ ماوە ھەست بەخۆشیەکی کاتی زۆر دەکات، بەڵام لەگەڵ بەردەوام بوونی رۆژگار ئەم خۆشیەی نامێنی چونکە لەگەڵ ئەو داھاتە زوو رادێ، بۆیە پێویستە ھەموو دەم ئامانجی درێژخایەنمان ھەبێـت بۆ ئەوەی کامەرانی درێژخایەنمان ھەبێت.



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2816بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - May 31 2022 3:37PM