»  کارگێڕی

خەسڵەتەکانی مرۆڤی سەرکەوتوو

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
کەسی سەرکەوتوو لە ژیان و کارەکەی خۆی چەند خەسڵەتێکی لەوانەش : 
١.توانای رووبەرووبوونەوەی مەترسیەکانی ھەیە، خۆی لە کارەکان و قورساییەکانی ژیان نادزێتەوە بەڵکو ئامادەیە رووبەروویان ببێتەوە و بەسەریان زاڵ بێت . 
٢. بەردەوام کار دەکات و گرنگی پێدەدات و پابەندیش دەبێت بە تەواوکردنی ئە کارانەی پێی دەسپێردرێت . 
٣. دان بەھەڵەکانی خۆی دەنێت ، کەسی سەرکەوتوو گوێ لە بۆچوونەکانی دیکەش دەگرێت ، ئەگەر زانی شێوازی کارکردنەکەی ھەڵەیە دانی پێدادەنێت و دەیگۆڕێت . 
٤. توانای خۆی گونجاندنی ھەیە لەگەڵ دەوروبەر بۆ راپەراندنی کارەکەی بە باشترین شێوە . 
٥. رووبەرووی مەترسییەکان دەبێتەوە ، دەتوانێت کۆنترۆلی ترسەکانی خۆی بکات و بەرەنگارییان دەبێتەوە و ھەرگیز لە بەرپرسیاریەتی راناکات . 
٦. سەرنجی لەسەر کارەکەیەتی و بەردەوامی پێدەدات ، ھیچ سەرکەوتنێک لەماوەی شەو و رۆژێک بەدی نایەت ، بەڵکو پێویستی بەکارکردن و بەردەوامی ھەیە ، گەر دەتەوێت لەکارەکەت سەرکەوتوو بیت واز لەخەونەکانت مەھێنە ، لەوانەیە بەربەستێت بێتە پێش ، بەڵام بە کارکردن و بەردەوامی دان زاڵ دەبی بەسەری . 
٧. ئەرێنی و گەشبینی ، پێویستە مرۆڤ لەوکارانەی دەیکات گەشبینانە بڕوانێتە شتەکان و متمانەی بە خۆی و پلانەکانی ھەبێت و بە ئەرێنی سەیری بابەتەکان بکات ، ئەمەش خەسڵەتێکی گرنگی کەسی سەرکەوتووە . 
٨. خۆشەویستی کارەکە ، گەر دەتەوێت لە ژیان و کارەکەت سەرکەوتوو بیت ، پێویستە ئەو کارەی دەیکەیت خۆشت بووێت و ھەوڵی بۆ بدەی و لە شکستەکان خۆت بەدەستەوە نەدەیت . 
٩. ناخۆشییەکان بکە خاڵ بەھێزی خۆت ، لەوانەیە جارێک شکست بھێنی یا ماوەیەک کارەکان بە دڵی تۆ نەبێت بەڵام بۆ بەردەوامی دان ، پێویستە ھەر ئاستەنگێک بکەیتە خاڵی بەھێز بوون بۆ خۆت . 
سەرچاوە | الموضوع 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
557بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 11 2023 2:53PM