»  کارگێڕی

کەسانی بەھێز و ھەستیار گوێگرێکی باشن

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ئەگەر لەگەڵ ھاوڕێیەکت قسەت دەکرد و لەکاتی گفتوگۆکان بۆت دەرکەوت شتێکی نامۆ ھەیە لە قسەکانی و لە رووخساری ھەستت بە شتێک کرد، ئەوا بەھەستیاری خۆت دەزانی ھەڵەیەک ھەیە، پرۆسەی گوێگرتن تەنھا بەوە کۆتایی نایەت کە تەنھا گوێ بگریت بۆ بەرامبەرەکەت، بەڵام دەبێت لەھەمان کات دەنگی کەسەکە بخوێنیتەوە و بزانی مەزاجی ئەو کەسە چۆنە و نێوان دێرەکان بخوێنیتەوە. 
ئەگەر کەسێکی ھەستیار بیت ئەوا دەتوانی کۆنترۆلی ھەست و سۆزی خۆت بکەیت لە زۆربەی حاڵەتەکان، ھەروەھا کەسایەتیە بەھێزەکەت یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی کۆنترۆلی ھەست و سۆزەکانی خۆت بکەیت  وەک گریان و ھاوار کردن، ئەو ھەستیاریەت یارمەتی دەدات بۆ تێکەڵ بوونی لەگەڵ حاڵەتەکان و لەھەمان کات پارێزگاری لە کەسایەتی بەھێزی خۆت بکەیت و وات لێدەکات بە وەستاوی و پتەوی بمێنیتەوە، بەراستی ئەمەش کەسایەتیەکی دەگمەنە کە تۆ ھەتە.  


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3077بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - May 31 2022 3:34PM