»  کارگێڕی

گرنگی ستراتیژیەتی وانە گووتنەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
بۆ ئەوەی وانەیەکی سەرکەتووانە بلێیتەوە پێویستە ستراتیژیەتیەکی سەرکەوتوومان ھەبێت و ئەم کارەش پێویستە بە ھەندێک بنەما ھەیە لەوانەش : 
١.ھەڵسەنگاندن و تێبینیکردن : 
پێویستە لەسەرت ھەندێک شێوازی ھەڵسەنگاندن بەکار بھێنی و بزانی تا چەند قوتابیەکان زانیاریەکانیان پێدەگات و کامە رێگە گونجاوە بۆ گەیاندنی زانیارییەکان و پێویستە لەسەرت زانیارییەکانت ماوە نا ماوە نوێ بکەیتەوە .
 
٢. ئامانجێکی روون : 
دانانی ستراتیژیەتی تایبەت بە فێرکردن ، یارمەتی ماموستایان دەدات بۆ دانانی ئامانجێکی دیاریکراو کە بگونجێت لەگەڵ پێوەرە جیھانییەکان و ھەروەھا ئەم بابەتە لەگەڵ قوتابیان ھاوبەش بکرێت بۆ ئەوەی ھەنگاوەکانی پێویست دیاری بکرێت بۆ بەدیھێنانی ئەم ئامانجانە .
 
٣. سەربەخۆ بوون و کۆنترۆل و بەشداری پێکردن : 
لەم دۆخە قوتابی ھەست بە بەرپرسیاریەتی دەکات لەبەرامبەر ئەو شتانەی پێویستە فێری بێت ، ئەمەش لەرێگەی دابەش کردنی ئەرکەکان دەبێت و بەپێی ئاستی زانستی قوتابیان دەبێت ، ئەمەش وا لە قوتابی دەکات ھەست بکات کۆنترۆلی پرۆسەی فێربوونی کردووە و زیاتر گرنگی بە بابەتەکان دەدات و ئەم جۆرەش وا دەکات قوتابیەکان چێژی زیاتر لە وانەکان ببینن. 
ھەروھا لەم شێوازە قوتابیان بە شێوەیەکی باشتر فێر دەبن ، ئەمەش لەرێگەی چالاکی سەرنج راکێش . 
لەبەر ئەمە پێویستە لەسەر مامۆستایان ئەوپەڕی توانای خۆیان بەکار بھێنن بۆ ئەوەی ستراتیژیەتێک بەکار بھێنن بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بەشداری قوتابیان بکەن و ھانی قوتابیان بدەن بۆ ئەوەی ئارەزوویان لە فێربون زیاتر بێت.
 
٤. دابین کردنی پێداویستیەکانی فێرخوازان . 
بەکارھێنانی ھەندێک ستراتیژیەتی فێرکاری ، رێگە بەمامۆستایان دەدەن نەرمی بنوێنن لە پرۆسەی فێرکردن ن چونکە لەوانەیە شێوازێک لەگەڵ کۆمەڵێک قوتابی گونجاو بێت ، بەڵام بۆ کۆمەڵێک قوتابی دیکە دەبێت شێوازی دیکە بەکار بھێنێت.
لەبەر ئەمە پێویستە مامۆستایان خۆیان لەگەڵ قوتابیەکان بگونجێنن ، ئەمەش وا دەکات شێوازی فێرکردن لەلای مامۆستاکە فراوان بێت و تێگەیشتنی فێرخوازەکانیش ئاسانتر بێت . 
٥. باشترکردنی دواڕۆژی قوتابی : 
بەکارھێنانی بنەمای زانستی و پلاندانانی باش بۆ وانە گووتنەوە بەشێوەیەکی سەرنج راکێش ، کاری تێگەیشتنی قوتابیان ئاسان دەکات ، ئەمەش زۆر کاریگەی دەبێت بۆ مامۆستایان چونکە بوونی چەندەھا ستراتیژیەت و تەکنیکی وانە گووتنەوە یارمەتیدەرە بۆ چاندی تۆی سەرەکی زانایانی دوارۆژ ، ئەوانەی کاریگەریان دەبێت لەسەر بونیاتنانی دوارژێکی باشتر. 
٦. بەشداری پێکردنی قوتابیان : 
بەکارھێنانی ستراتیژیەتی نوێ بەندە لەسەر بەشداری پێکردنی زۆرترین قوتابیان لە وانەکان ، جا قوتابیە بەھرەدارەکان بن یا ئەو قوتابیانە کێشەیان ھەیە لە فێربوون و کەمتر سەرنجیان لەسەر وانەکانە ، نابێت وانە گووتنەوە گۆشەگیر بکرێت و تایبەت بێت بەچەند قوتابیەک . 
سەرچاوە | الموضوع 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
622بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Oct 11 2023 9:52PM