»  کارگێڕی

هه‌ستیاری به‌هێزی دروست ده‌كات

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
پێویستە لە کاتی دیاریکراو لە موحازەرەکە ئامادە بیت، دوای ئەو راستەوخۆ پێویستە خۆت بگەینیە کارەکەت لە چێشتخانە، بەڵام دەبێت ئاگادار بیت لەم نێوەندەدا دەبێت خوشکە بچووکەکەت لە قوتابخانە ببەیتە ماڵەوە، سەرووی ھەموو ئەمانەش دەبێت خۆت بۆ تاقیکردنەوەی بەیانی ئامادە بکەیت، ئەوانە بەرپرسیاریەتی زۆرن؟ باشە  لەوانەیە ھەندێک کەس لەژێر ئەم پاڵەپەستۆیە تێک بشکێن، بەڵام ھەندێکیش ھەیە تەواوی کارەکان جێ بەجێ دەکات بێ ئەوەی ھەست بە ماندووبوونیش بکات، بەڵام کەسایەتی بەھێز وھەستیار لە ھەمانکات ھەست بە ھەردوو لایەنی رابردوو دەکات. 
لەوانەیە ژیان قورس بێت بەھۆی خێرایی کارەکان و ماندووبوون و بەرپرسیاریەتیەکان. 
ئەو کەسانەی  بەھێز و ھەستیارن زوو دەکەونە ژێر پاڵەپەستۆ و تێک دەشکێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەو پاڵەپەستۆیانە ئەو کەسانە لەناو نابات، چونکە ئەو کەسانە دەزانن ئەگەر ھاتوو لە بوارێک شکستیان ھێنا ئەوا دەتوانن قەرەبووی بکەنەوە و جارێکی دیکە ھەوڵبدەنەوە. 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3641بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jun 25 2022 12:07PM