»  کارگێڕی

دووربكه‌وه‌ له‌كه‌سی خراپ دوورده‌كه‌ویته‌وه‌ له‌كێشه‌و گرفت

ده‌شنێ عادل - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ئەو کەسەی کەتووشی گرفتت دەکات لەوانەیە یەکێک بێت لە نزیکترین و باشترین ھاوڕێت .

ئەگەر ئەمە ڕووی دا ،کەواتە پێویستە بەدوای ھاوڕێی باشی نوێدا بگەرێیت .

بەدڵنیاییەوە ، ڕەنگە ئەمە ئەو قسەیە نەبێت کەدەتەوێت گوێت لێبێت ، بەڵام ئەگەر دەتەوێت بەڕاستی لەکێشەو گرفت دووربیت ،کەواتە تۆ نابێت لەگەڵ ئەو ھاوڕێیەتدا بمێنیتەوە کەدوات دەخات و ڕات دەگرێت ،بە دڵنیاییەوە ئەگەر تۆ لەگەڵ ھەموو ھاوڕێکانت بڕیارتان دا کە لەکێشەو گرفتش بەیەکەوە بن ئەوە شتێکی ترە ، بەڵام ئایا ئێستا ئەمە ڕووی داوە ؟
ئێستا کاتی ئەوەیە کەبەڕاستی لەو کەسانە دوور بکەویتەوە کەدەبنە ھۆکاری ئەوەی زیان بە ناو بانگ و بەخشندەییەکەت و ڕەوشتت بگەێنن .
ڕەنگە تۆ وابیر بکەیتەوە کەتۆ بڕیارت داوە دوور بیت لەو ھەڵە و کێشەو گرفتانەی کەھاوڕێکەت ئەنجامی دەدات ،بەڵام بەداخەوە تۆش دەبیتە ھاوبەش لەگەڵی وەھەروەھا تۆ ھەلی گرفت و کێشەت زیاتر دەبێت بۆئەو شتانەی کەئەوان دەیکەن ،تەنانەت ئەگەر تۆ بێ تاوانش بیت ،کەس نەی وتووە کە ئەمە داد وەرانەیە .



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2793بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jul 31 2021 11:09AM