»  کارگێڕی

٢٠ ھۆکار بۆ ئەوەی لە ژیان سەرکەوتوو بیت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ھەرچەندە ژیانی ئەمڕۆمان زۆر سەخت بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نابێت مرۆڤ بێ ھیوا بێت لەگەیشتن بە دوا رۆژێکی باشتر و بنیات نانی ژیانێکی باش بۆ خۆی و دەوروبەری، لێرەدا ھەندێک خاڵ دەخەینە روو کە یارمەتیدە بۆ ئەوەی مرۆڤ لە ژیانی خۆی سەرکەوتووبێت.
١. ئەو کارانە ئەنجام بدە کە لێیان دەترسیت. 
٢. بەیانیان زوو لەخەو ھەستە، بۆ ئەوەی زۆرترین ئامانج بەدەست بێنێت. 
٣. دەبێت فێری ئەوە بیت، کە زیاتر ببەخشیت نەک زیاتر داوا بکەویت. 
٤. دەبێت فێری ئەوە بیت گرنگی بە کەسانی دیکە بدەیت، ئەم کارە وات لێدەکات لە ناخەوە ئاسوودە بیت. 
٥. دەبێت فێری ئەوە بیت ئەو حاڵەتە تەندروستیانە کە رووبەرووت دەبنەوە بەتایبەتی ئەوانەی بچووکن بەخۆت چارەسەرییان بکەیت و پێویست ناکات بۆ ھەموو کارێک پەنا بۆ پزیشک ببەیت. 
٦. فێربە چۆن ببیتە سەرکردەیەکی بەتوانا، بۆ ئەوەی کاروباری رۆژانەی خۆت بەچالاکی ئەنجام بدەیت. 
٧. ئەنجامدانی کاری جیاواز بۆ ئەوەی گەشەی عەقڵیت زیاتر بکات و زیرەکتر بیت. 
٨. ھەموو کات تواکانی خۆت گەشە پێ بدە و چەق بەستوو مەبە لەژیان. 
٩. لەکاتی پرسیارکردن لە بابەتێک بەووریایی پرسیار بکە بۆ ئەوەی وەڵامێکی دروستت دەست کەوێت. 
١٠. لەھەندێک کاردا ئاگاداری شتە ووردەکان بە، چونکە ھەندێک جار کاری وورد و بچووک لەوانەیە لای تۆ گرنگی نەبیت بەڵام بەھای زۆرە. 
١١. بەدوای راستیدا بگەڕێ و بەئەنجامەکەی رازی بە. 
١٢ . لەکاتی ھەڵەکردن داوای لێبوردن بکە. 
١٣. تۆ ھەڵە دەکەیت، بەڵام گرنگ ئەوەیە لەم ھەڵانە فێربیت. 
١٤. ھەموو کات گەر لە شتێک شکستت ھێنا ئەوا دووبارەی بکەوە بۆ ئەوەی دەستبەرداری ھیواکانت نەبیت. 
١٥. ھەوڵدە کارەکانت بەخێرایی ئەنجام بدەیت و بەلێھاتووی و بەکەمترین ماوە. 
١٦. ھەوڵبدە لەکاتی شکست سزایەک بۆ خۆت دابنێیت، بۆ ئەوەی ھەڵەکان دووبارە نەکەیتەوە. 
١٧. پابەندە بە بەڵێنەکان و سەرپێچی تێدا مەکە، چونکە ئەمە یارمەتیت دەدات بۆ گەیشتن بە ئەنجامی کاریگەر و باش. 
١٨. ھەوڵبدە بەرپرسیاریەتی ھەڵبگریت لە ئەنجامدانی کارەکانت، بەتایبەتی لە کاتی رووبەرووبونەوەی کێشەکان. 
١٩. ھەوڵبدە لەسەر ئەو رێگەیە بڕۆی کە دەتگەینێتە سەرکەوتن و رێگەی خوار و خێچ مەگرە بەر. 
٢٠. لە کۆتاییدا، کارە قورسەکان ئەنجام بدە، چونکە کاری قورس کەسایەتیت بەھێز دەکات و ئەمەش وات لێدەکات بەرگەی نەھامەتیەکان بگریت.



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
23655بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - May 31 2022 3:36PM