»  رەمەزان

بەنرخترین سێ کاتژمێر لە رەمەزان

کوردزۆن
ھەر یەکە لە ئێمە کە رۆژانەی بەرۆژوو دەبێت دەیەوێت رەزامەندی خودای گەورە بەدەست  بێنێت و زۆرترین پاداشتی دەست کەوێت لەگەڵ ئەوەی سەرتاپای رۆژووگرتنەکەت خێر و پاداشتت بۆ دەنوسرێت بەڵام لەگەڵ ئەوەش سێ کاتژمێر ھەیە لەم رۆژەدا کە بەنرخترین کاتژمێرن لەم بەرۆژوو بوونە.

یەکەم : یەکەم کاتژمێر لە رۆژھەڵاتن، واتا دوای نوێژی بەیانی :
پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرمووێت (  من صلى الفجر في الجماعة ثم قعد يذكرد الله حتى تطلع الشمس ثم صلى ركعتين كانت له كاجر حجة و عمرة تامة تامة تامة  ) . واتا ھەر یەکێک لە ئێوە نوێژ بەیانی بە جەماعەت بکات ئینجا دانیشت و زیکری خودای گەورە بکات دواتر دوو رکعات نوێژی کرد پاداشتەکەی وەک ئەوە وایە حەج و عومرەیەکی تەواو تەواوی کردبێت .

دووەم : دواھەمین کاتژمێر لە رۆژئاوابوون، پێش خۆر ئاوابوون :
ھەر چەندە لەم کاتەیە لەوانەیە زۆربەی بەرۆژووبوان ھەست بە ماندوو بوون بکەن و ئافرەتە بەرێزەکان خەریکی ئامادەکردنی خواردنی ئێوارە بن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەنرخترین کاتە ولەدەست خۆتان مەدەن و ھەوڵبدەن زۆرترین نزای تێدا بکەن .

سێیەم : کاتی پارشێو : 
ئەمەیان کۆتا کاتژمێری بەنرخە لە بەرۆژووبووندا و خودای گەورە دەفەرموێت (والمستغفرین بالاسحار)، واتا ئەو کەسانە لەکاتی پارشێو داوای لێخۆشبون دەکەن و نزا دەکەن خودای گەورە لێیان خۆش بێت .

لەبەر ئەمە برای بەڕێز و خوشکی ئازیز ئەم دەرفەتە بقۆزەوە و لەم کاتە خەریکی نزا کردن بە لە خودای گەورە تا ئەو کاتەی بانگی بەیانی دەدات .

برای بەڕێز و خوشکی ئازیز مانگی رەمەزان دەرفەتێکی زێڕێنە بۆ ئەوەی دڵەکانمان پاک بکەینەوە لە گوناح و تاوان و ھەوڵبدە سەرەتایەک دەست پێبکەین لەگەڵ خۆمان و خودای خۆمان بۆ ئەوەی ھەنگاوەکانمان بە ئاراستەیەکی تەندروست بێت و لە ناخەوە لە خۆمان رازی بین .



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
7470بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Apr 26 2021 1:54AM