»  رەمەزان

ئافرەتی دووگیان و بەرۆژوو بوون

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لە مانگی رەمەزانی پیرۆز کۆمەڵێک پرسیار دەکرێن کە خاوەنەکانیان بە دوای وەڵامێکی دروست دەگەڕێن بۆی ، یەکێک لەو پرسیارانە بەرۆژووبوونی ئافرەتی دووگیان و ئایا ئەم بەرۆژووبوونە زیانی بۆ دوو گیان بوونەکەی ھەیە . 
چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی ئاماژە بەوە دەدەن کە بەرۆژووبوونی ئافرەتی دووگیان بیرۆکەیەکی باش نییە ، چونکە لەوانەیە زیان بەخۆی و کۆرپەکەی بگەینێت . 
بەڵام ئەگەر ئافرەتەکە ھێز و توانای ھەبوو ئەوا دەتوانێت بەرۆژوو ببێت ، بەتایبەتی ئەگەر دووگیان بوونەکە لەسەرەتاکەی بوو . 
بەڵام ئەگەر ئافرەتەکە ھەستی کرد ئەو بەرۆژووبونە زیان بە خۆی و کۆرپەکەی دەگەینێت ئەوا لە ئاینی ئیسلام رێگەی پێدراوە کە بەرۆژوو نەبێت . 
لەو حاڵەتەش دەکرێت پرسی بە زانایەکی ئاینی بکرێت و دواتر قەرەبووی ئەم رۆژوو گرتنە بکاتەوە . 
ھەروەھا ئەگەر توانای نەبوو بەرۆژوو ببێتەوە ئەوا دەتوانێت فدیە بدات ، ئەمەش بەپێی راوێژ لەگەڵ زانایەکی ئاینی و نابێت سەربەخۆ کارەکان بکات . 
سەرچاوە | https://www.doctoori.net/


272بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Sep 20 2023 9:28AM