»  رەمەزان

خۆت لەم خۆراکانە بەدوور بگرە لە مانگی رەمەزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
مانگی رەمەزان مانگی بەرۆژووبوون و وخوێندنەوەی قورئانە ھەروەھا لایەنی روحی مرۆڤ زیاتر گەشە دەکات و خەڵک بەشێوەیەکی گشتی لە خواردن و خواردنەوە دوور دەکەونەوە . 

پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەنە کە بەرۆژوو دەبن ھاوسەنگی لە خواردنەکانیان بپارێزن، چونکە مەبەست لەم مانگە زێدە خۆری نییە و دواتر کێشت پێی زیاد بکات، بەڵکو ئامانج لەم مانگە ئەوەیە خەڵک ھەست بە برسیەتی و پێدوایستی خەڵکانی ھەژار و کەم دەرامەت بکات، ھەروەھا مرۆڤ سوود لە لایەنە باشەکانی بەرۆژووبوون ببینێت، چونکە بەرۆژوو بوون دەبێتە ھۆی ئەوەی پاککردنەوەی لەش لە ژەھرەکان و پشوودانی گەدە و کۆئەندامەکانی دیکەی لەش .

ھەروەھا پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە لەھەندی خۆراک دوور بکەونەوە چونکە زیانێکی زۆر بە لەش دەگەینێت و دەبێتە ھۆی ئەوەی رێگری بکات لە زیادبوونی کێش و ھەروەھا بۆ ئەوەی لەشێکی رێک و پێکت دەست کەوێت ئەم خواردنانش بریتین لە :

١.خۆراکی سوورکراوە : 
ئەم جۆرە خواردنانە رێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە و ئەمەش بوار بە لەش نادات خۆی لێ دەرباز بکات و ئەمەش دەبێتە ھۆی کەلەکەبوونی چەوری و زیاد بوونی کێش .

٢. خواردنە خێراکان (فاست فۆد): 
ئەو جۆرە ژەمانە پزیشکانی ھۆشداری دەدەن کە پێویستە لێیان دوور بکەوینەوە، چونکە ھۆکارن بۆ زیادبوونی کێشی لەش و ھەروەھا دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی ھەندێک نەخۆشی ئەم سەردەمە وەک (بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن، کۆلیسترۆل، نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە، ئاوسانی جگەر ).
 
٣. ئاردی سپی : 
ئەم جۆرە ئاردە لە دروست کردنی کێک وهەویرکاری و شیرنی و نانی سپی بەکار دێت .

٤. بەھاراتی زەڵاتە : 
ئەم جۆرە بەھاراتانەی لە کارگەکان ئامادە دەکرێن و مەوادەی حافزەی تێ دەکرێت، کاریگەری خراپی بەسەر جەستەی مرۆڤ ھەیە .

٥. دانەوێلەی ئامادەکراوی ناو قووتوو کە شەکری بۆ زیاد کراوە .

٦. بەرھەمی سپیایی کە چەوری زۆرە : 
چونکە ئەم جۆرە شیرانە رێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە کە ئەمەش دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆل لە خوێن و ھەروەھا دەبێتە ھۆی ئەوەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ .

٧. ئەو خواردنانەی شەکری زۆری تێدایە .

٨. ئەو خواردنەوانەی کە مادەی کافایینی تێدایە (سۆدا و خواردنەوە گازییەکان، بەتایبەتی ئەوانەی شەکری تێدا نییە).

٩. شیرنەمەنی، بەتایبەتی ئەوانەی زۆر چەور و پڕ شەکرن و مادەی کلۆکۆزی تێدایە .

ئامۆژگاری پسپۆڕان ...
پێویستە بەباشترین شێوە سوود لەم مانگە پیرۆزە وەربگرین، ھەروەھا خۆمان لە خواردنی زۆر بەدوور بگرین و رێژەیەکی باش ئاو بخۆینەوە بۆ قەرەبوو کردنەوەی تینۆیەتی رۆژانە . 
پێویستە ھەندێک چالاکی وەرزشی ئەنجام بدەین و ھەروەھا کاتێک دەچینە مزگەوت بە رۆیشتن بڕۆین و رۆژانە نوێژەکانی تەراویح ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی پارێزگاری لە جەستەی خۆمان بکەین.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3414بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Apr 26 2021 1:50AM