»  رەمەزان

چۆن چارەسەری قەبزی دەکەیت لە رەمەزان ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
مانگی رەمەزان مانگی خێر و بەرەکەتە و لەگەڵ ئەوەش موسڵمانان زۆرترین پەرستشی تێدا دەکەن و خۆیان لە خوای گەورە نزیک دەکەنەوە، بەڵام لەگەڵ گۆڕینی ھەندێک نەریتی خۆراکی ھەندێک خەڵک تووشی گیروگرفتی تەندروستی دەبن و لەوانەش قەبزی .

ھۆکاری ئەم حاڵەتە بەھۆی گۆڕینی کاتەکانی خواردنە و لەماوەی شەو رۆژێکدا تەنھا دوو ژەمی سەرەکی دەخۆیت  ئەوانیش بەربانگ و پارشێوە و زۆربەی جارەکانیش پارشێو ژەمێکی سووک دەبێت، ھەروەھا ھەندێک کەس پەنا دەبەنە بەر زۆر خواردن و چەندین جۆرە خۆراک دەخۆن و ئەمەش گەدە تووشی خراپی ھەرس دەکات و وا دەکات ئەرکەکانی خۆی بەتەواوەتی جێ بەجێ نەکات .

ھەروەھا لە وەرزی ھاوین کاتەکانی بەرۆژووبوون زۆر دەبێت و ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی شلەمەنی لەناو لەش ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی گەدە تووشی لاواز بوون بێت چونکە کاری کەم دەبێت و بۆ ماوەیەکی زۆر کاری ھەرس کردن ئەنجام نادات، ھەروەھا خواردنی خۆراکێکی زۆر و ناتەندروست دەبێتە ھۆی ئەوەی گەدە و کۆئەندامی ھەرس تووشی چەندین گرفتی تەندروست ببن ...

لێرەدا ھەندێک ئامۆژگاریت پێشکەش دەکەین بۆ ئەوەی خۆت بپارێزی لە مەترسی تووشبوون بە قەبزی لە مانگی رەمەزان:

١.بەیەکجاری بەرابنگ مەکەوە، ھەوڵبدەە کاتی بەربانگ بکەیتە چەند بەشێک و با سەرەتاکەی بە خورما بێت، ئینجا ھەستە نوێژەکەت بکەن و ئینجا ژەمە سەرەکیەکە بخۆ .

٢. ھەوڵبدە رێژەیەکی زۆر ئاو بخۆیتەوە، ھەوڵبدە لەماوەی دوای بەربانگ کەمتر لە ٨ گلاس ئاو نەخۆیتەوە و دابەشی بکە لەنێوان بەربانگ و پارشێو .

٣. ئەو خورادنەوانەی وەک قاوە و نیسکافێ مادەی کافاینی تێدایە کەمی بکەوە .

٤. ھەوڵبدە رێژەیەکی باش میوە و سەوزەوات بخۆیت، چونکە مادەی ریشاڵی لە خۆ دەگرن .

٥. ئەو خۆراکانە بخۆ کە دەبنە ھۆی ئاسان کردنی کرداری ھەرس کردن وەک پەنیر و ھێلکە و گۆشت .

٦. ھەوڵبدە لەکاتی ژەمەکان ماست بخۆیت، چونکە جۆرە بەکتریایەکی تێدایە کە سوودێکی زۆری بۆ ھەرس کردن ھەیە .

٧. ھەندێک راھێنانی وەرزشی ئەنجامبدە، وەک رۆیشتن .

٨. ئەو خۆراکانە بخۆ کە پرۆتینی تێدایە و با رێژەکەی لە ٦٠ گرام کەمتر نەبێت .

٩. ھەوڵبدە قەیسی و ھەنجیر بخۆیت، چونکە یارمەتیدەرێکی باشن بۆ نەھێشتنی حاڵەتی قەبزی . 

١٠ . ھەوڵبدە سیستەمی خۆراکیت تەندروست بێت، ھەروەھا ھەڵسوکەوتی رۆژانەشت تەندروست بێت و دوور بکەوە لە جگەرە کێشان و دڵەراوکی چونکە دوور کەوتنەوە لەمانە دەبنە ھۆکار بۆ دوور کەوتنەوە لە چەند نەخۆشیەک لەوانەش گیروگرفتی  قەبزی . 

١١. ھەوڵبدە ھەندێک شەربەتی گیایی بخۆیت وەک نەعناع و ھەندێک گیراوەی سەوزەواتی دیکە، چونکە ئەمانە دەبنە ھۆکار بۆ پشودانی گەدە و کۆئەندامی ھەرس .
 
١٢. ئەگەر باری تەندروستیت باش نەبوو، دەتوانی نەرم کەرەوەی پزیشکی بەکار بھێنی، بەڵام پێوستە راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ  بکەیت، ئەم نەرم کەرەوەیەش دەبێتە ھۆی ئەوەی پاشەرۆت بە شێوەیەکی باشتر بێتە خوار و گەدەشت نەرمتر دەکاتەوە .



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5339بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Apr 26 2021 1:51AM