»  زۆنی زانیاری

چی سەبارەت بە مرۆڤە دەستە چەپەکان دەزانیت؟

ده‌شنێ عادل - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
%١٠ی دانیشتوانی جیھان دەستە چەپەن. لە کەسایەتییە بەناوبانگە دەست چەپەکان وەک ناپلیۆن، لیۆناردۆ داڤینشی،ئەنیشتاین، نیوتن، بێڵ گەیتس، ئۆپرا، ئۆباما. وە ھەروەھا لەساڵی ١٩٩٦ەوە ھەموو ساڵێک ١٣ی گەلاوێژ وەکو ڕۆژی جیھانی دەستە چەپەکان یاد دەکرێتەوە. ئەو کەسانەی کە دەستە ڕاستن خواردن بەلای ڕاستیان دەجوون بەڵام چەپەکان بەلای چەپیان. وە توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ئەو منداڵانەی پێش وەختە لەدایک دەبن ئەگەری زۆرە کە دەستە چەپە دەرچن. وە توێژینەوەیەکی تر دەریخستووە ئەوانەی دەستە چەپەن %١٢ کەمتر دەستکەوت بەدەست دەھێنن لە کەسە دەستە ڕاستەکان. ھەروەھا کەسە دەستە چەپەکان کردارەکان خێراتر ئەنجام دەدەن وەک کەسە دەستە ڕاستەکان وەکو لەکاتی یاری کۆمپیوتەر یان وەرزش. نزیکەی %١٧ی دووانەکان دەستە چەپەن، ئەوە بە بەراورد بە %١٠ی دانیشتوان کە دووانە نین.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
17926بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jul 31 2021 11:16AM