»  زۆنی زانیاری

زانیاری گشتی لەسەر ھەرێمی کەتەلۆنیا

سەردار عبدالرحمن (ئامادەکاری بابەت)
۱- لەڕوانگەی ھەڵکەوتەی شوێنی جوگرافی: دەکەوێتە باکوری ڕۆژھەڵاتی ووڵاتی ئیسپانیا، سنوری لەگەڵ باشوری فەڕەنسایە.

۲- ھاوڵاتیانی ئەم ھەرێمە بە زمانی کاتەلانی دەدوێن کە تایبەتە بە ھەرێمەکەیان و ئەمەو جگە لەوە زمانی ئیسپانییش دەزانن.

۳- پایتەختی ھەرێمی کەتەلۆنیا، شاری بەرشەلۆنەیە.

٤-  لەڕوانگەی مێژووشەوە: ئەم ھەرێمە ھەمیشە ئارەزووی جیا بوونەوە لە ئیسپانیا دەکات بۆ پێکھێنانی قەوارەیەکی سەربەخۆی تایبەت بەخۆیان لە ئێستادا خاوەن پەرلەمانێکە ھاوکاتیش ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمین.

٥- ژمارەی دانیشتوان: کەتەلۆنیا نزیکەی ۷٫٥ ملیۆن کەسە، واتا بەڕێژەی ۱٤٪  کۆی گشتی دانیشتوانی ئیسپانی پێک دێنێت.

٦- لەڕووی جوگرافیاوە: دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئیسپانیا وە لە باکووری لەگەڵ فەڕەنسا و ئەندۆڕا ھاو سنوورە وە لە ڕۆژھەڵاتیش دەریای سپی ناوەڕاستە، وە لە باشووری ھەرێمەکەش ناوچەی ڤاڵەنسیا لە ئێسپانیایە و لە رۆژئاواش لەگەڵ ناوچەی ئاراگۆن ھاوسنوورە.

۷- لەڕووی ڕووبەرەوە: ۳۳٫۰۰۰ کیلۆمەتر دووجایە، واتا لە ۸٪ خاکی ئیسپانیا پێکدەھێنێت، کە بە شەشەم گەورەترین شوێنی ئیسپانیا دادەنرێت.

۸- لەڕووی ئابوورییەوە: داھاتی نەتەوەیی ساڵانە ۲۱۰ ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام داھاتی تاکەکەس ۲۷،۰۰۰ یۆرۆیە، واتا کەتەلۆنیا بەڕێژەی ۱۹٪ ی داھاتی نەتەوەیی ئیسپانیا پێک دێنێت، ئابووری کەتەلۆنیا ٢٠%ی ئیسپانیا پێکدێنێت، کەئاستی ھەناردەی بەڕێژەی ۲٥٪، بڕی باجی ساڵانە کە دەیدات بەئیسپانیا بەڕێژەی ۲۱٪، وەبەرھێنانی بیانی لەم ھەرێمە ۳۳٪ یە.

۹- لەڕوانگەی ھەڵکەوتەی جیۆپۆڵەتیکەوە ڕوبەرێکی بەرفراوانی دەڕوانێتە سەر دەریای ناوەڕاست.

۱۰- ڕووبارەکانی بریتین لە: (ڕووباری ئیبڕۆ، ڕووباری فڕانکۆڵی، ڕووباری تۆردێرا، ڕووباری تیر، ڕووباری فلۆفیا، ڕووباری گایا)

۱۱- لەڕوانگەی کارگێڕییەوە: پارێزگاکانی بریتین لە ( بەرشەلۆنا + گیرۆنا + لاردە + تەراگۆنا)



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4383بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jan 18 2021 2:11PM