»  زۆنی زانیاری

چەند ئامۆژگارییەک بۆ خەوێکی باش

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
بە خەمباری مەچووە سەر جێگا و ھەوڵبدە پێش نووستن کێشەکەت چارەسەر بکەیت . 
ئەو شوێنەی لێی دەخەوی رێکی بێخە ، بۆ ئەوەی بە باشی خەوت لێبکەوێت ، ھەرچەندە شوێنەکە نارێک بێت کرداری خەوەکەت درەنگتر دەبێت . 
پێش نووستن خواردنی قورس مەخۆ . چونکە لەشت خەریکی ھەرس کردنی دەبێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر خەوەکەت دەبێت  و نا ئاسوودە دەکات . 
پێش نووستن چا و قاوە مەخۆوە ، چونکە رێگری لە  خەوتن دەکات . 
پێش نووستن زیکرەکان بخوێنە ، چونکە ئاسوودەتر دەکات . 
با پلەی گەرمی ژوورەکەت مام ناوەند بێـت نە زۆر سارد و نە زۆر گەرم بێت ، چونکە ھەردوو بارەکە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیت دەبێت. 
رێگە بدە ھەوای پاک بێتە شوێنی نووستنەکەت ، چونکە ئارامتر دەکاتەوە . 
وادەیەکی دیاریکراو بۆ نووستنی رۆژانەت دابنێ . 
دوور لە ژاوە ژاو و دەنگە دەنگ بخەوە . 
ھەوڵبدەت زوو بخەویت بۆ ئەوەی خەوێکی باش بکەیت . 
سەرچاوە | الموضوع 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
542بینین‌‌‌
12 مانگ پێشتر - Aug 11 2023 2:52PM