»  زۆنی زانیاری

ئەو وڵاتانەی زۆرترین مزگەوتیان تێدایە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
مزگەوت لە لای موسڵمانان پیرۆزیەکی تایبەتی ھەیە ، چونکە موسڵمانان دەتوانن سەرجەم پەرستشە ئاینیەکانیان لە مزگەوت ئەنجام بدەن و یەکەم کاری پێغەمبەرمان (د.خ) کاتێک کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە بوونیات نانی مزگەوت بوو ، مزگەوتیش لەو سەردەمی بنکەیەکی ئاینی و سەربازی و رامیاری بوو و ھەموو بڕیارەکان لە مزگەوت دەدران ، لە ئێستاشدا ژمارەیەکی یەکجار زۆر مزگەوت لە جیھان ھەیە و ھەندێک ئامار ژمارەی مزگەوتەکان لەسەرتاسەری جیھان بە ٣٨٥ ملیۆن مزگەوت ھەژمار دەکەن . 
لەم بابەتە ئەو وڵاتانە دەخەینە روو کە زۆرترین مزگەوتیان تێدایە لەوانەش : 
ئەندەووسیا : گەورەترین دەوڵەتی ئیسلامیە لە جیھان و رێژەی ١٣% موسڵمانانی جیھان لە ئەندەنووسیا دەژین و ژمارە موسڵمانان نزیکەی ٢٠٩ ملیۆن کەس دەبێت و ژمارەی مزگەوتەکانی ٨٠٠ ھەزار مزگەوت دەبێت . 
پاکستان ، ژمارەی موسڵمانان لە پاکستان ١٦٧ ملیۆن کەس دەبێت و نزیکەی ١٢٠ ھەزار مزگەوتی لێیە . 
میسر : ژمارەی موسڵمانان لە وڵاتی میسر بە ٧٧ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت و ژمارەی مزگەوتەکانی ١٠٨ ھەزار مزگەوتە. 
ھیندستان ، ژمارەی موسڵمانان لە وڵاتی ھیندستان ١٧٦ ملیۆن موسڵمان دەبێت و نزیکەی ٣٠٠ ھەزار مزگەوت لە ھیندستان ھەیە. 
بەنگلادیش ، نزیکەی ١٣٤ ملیۆن موسڵمان لە وڵاتی بەنگلادیش دەژین و ژمارەی مزگەوتەکانی بریتین لە ٢٥٠ ھەزار مزگەوت . 
تورکیا ، ژمارەی موسڵمان لە وڵاتی تورکیا ٧١ ملیۆن کەسە و نزیکەی ٨٢ ھەزار مزگەوت لە وڵاتی تورکیا ھەیە . 
چین ، نزیکەی ٣٩ ھەزار مزگەوت لەوڵاتی چین ھەیە و زۆرینەی موسڵمانانی چین لە ھەرێمی سنجان دەژین و ئەم ھەرێمە بە تەنھا ٢٥ ھەزار مزگەوتی لێیە . 
مەغریب ، ژمارەی موسڵمانان لەوڵاتی مەغریب نزیکە ٣٢ ملیۆن کەس دەبێت و نزیکەی ٤١ ھەزار مزگەوت لەو وڵاتە ھەیە. 
سعودیە ، نزیکەی ٩٤ ھەزار مزگەوت لە سعودیە ھەیە . 
سەرچاوە | الموضوع 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
711بینین‌‌‌
11 مانگ پێشتر - Aug 27 2023 10:12PM