»  زۆنی زانیاری

یەکەم دایەنگەی منداڵان لە کوێ دامەزرا و کێ دایمەزراند

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکەم دایەنگە لە ساڵی ١٨٣٧ لە وڵاتی ئەڵمانیا دامەزرا ، دامەزرێنەرەکەی پیاوێکی ئەڵمانی بوو بە ناوی فردریک فرۆبل بوو کە لەدایک بووی ساڵی ١٧٨٢ بوو . 
باوکی فرۆبل وەزیر بوو و فرۆبل کاتێک تەمەنی یەک ساڵ بوو دایکی گیانی لەدەستدا بوو . ئەمەش وایکردبوو فرۆبل لەلایەن چەندین قوتابخانە و کەسی جیاواز پەروەردە بکرێت . 
فرۆبل لە ساڵی ١٨١٧ یەکەم قوتابخانەی دامەزراند ، بەڵام  وا ھەستی دەکرد کە سیستەمی پەروەردەیەکەی کەموکوڕییەکی ھەیە. 
لەبەرئەمە لە ساڵی ١٨٣٧ قوتابخانەیەکی دامەزراند بەناوی دایەنگەی منداڵان (Kindergarten). و بنەمای وشەکەشی لە جووتیارە ئەڵمانەکان وەرگرتبوو و ناوەکە لە دوو بەش پێکھاتبوو (Kinder) لە زمانی بە مانای منداڵ دێت و ھەروەھا وشەی (garten) بەمانای باخچە دێت . 
ئامانجی فرۆبل لە دامەزراندنی دایەنگە ئەوەبوو کە منداڵ لە بچووکییەوە لەسەر سیستەمێکی پەروەردەیی تۆکمە رابھێندرێت و قۆناغ بە قۆناغ گەشە بکات . 
سەرچاوە | الموضوع


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
827بینین‌‌‌
11 مانگ پێشتر - Aug 27 2023 10:15PM