»  زۆنی زانیاری

واتای هێمای کەوانەی منارەی مزگەوتەکان جیە؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەگەڵ فراوانبوونی دەوڵەتی و ئیسلامی و گەشەسەندنی بیناسازی ئیسلامی لەسەرتاسەری دەوڵەتی ئیسلامی ، یەکێک لە ھێماکانی ئەم شارستانیەتە بریتی بوو لە دروست کردنی مزگەوتی گەورە و سەرنج راکێش، ھەروەھا مزگەوتەکان منارەی بەرزیان تێدا دروست دەکرا . 
ئەم منارانە دوو خاسیەتی ھەبوو ، یەکێکیان ئەوەبوو بانگبێژ دەچووە شوێنێکی تایبەت لە منارەکە بۆ ئەوەی بانگ بدات و خەڵکی گوێیان لە کاتی بانگەکان دەبوو . 
خاسیەتێکی دیکەی منارەکان ئەوەبوو، چەند کەوانەیەک لە قەدی منارەکان دەنەخشێندرا، ئەمەش کارێکی لەخۆڕا نەبوو، بەڵکو ئەو کەوانەنە ھێما و ئاماژەی خۆی ھەبوو . 
ئەو منارەیە لە قەدەکەی دوو کەوانە ھەبوو، مانای ئەوەبوو ئەم مزگەوتە لە گوندێکی دوورە دەست دروست کراوە . 
ئەو منارەیە سێ یا چوار کەوانەی ھەبوو ن مانای ئەوەبوو ئەم مزگەوتە, مزگەوتی گەڕەکە و پێنج فەرزە نوێژی تێدا ئەنجام دەدرێت . 
ئەو منارانەی پێنج کەوانەی ھەبوو، مانای وابوو ئەمە مزگەوتی شارە، واتا پێنج فەرزەکەی تێدا ئەنجامدا دەدرێت و ھەروەھا وتاری ھەینیشی تێدا دەخوێندرێت . 
ئەو مزگەوتانەی شەش کەوانە بەسەرەوەی ھەبووایە ، مانای وابوو ئەم مزگەوتە ، مزگەوتێکی شاھانەیە و جگە لە پێنج نوێژی فەرز ، شوێنی راوێژکاری ئاینی بوو و ھەروەھا بۆنە ئاینیەکان لەم مزگەوتە بەڕێوە دەچوو . 
سەرچاوە | معلومات عامە 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
621بینین‌‌‌
11 مانگ پێشتر - Aug 30 2023 3:49PM