»  زۆنی زانیاری

مەترسییەکانی تیشکی خۆر لە سەر مرۆڤ

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەگەڵ ئەوەی تیشکی خۆر سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە ، چونکە سەرچاوەی بەدەستھێنانی ڤیتامین (دی)یە، بەڵام بەردەوام  وەستان لەبەر تیشکی خۆر زیانی خۆی ھەیە و مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات ، لەم بابەتەش بە کورتی گرنگترین ئەو مەترسیانە دەخەینە روو . 
سووتانی بەر ھەتاو ، ئەمەش کاریگەرییەکی خراپی لەسەر مرۆڤ دەبێت ، چونکە تیشکی خۆر گەر بۆماوەیەکی زۆر لە مرۆڤ بدات ئەوا تووشی سووتانەوەی دەکات و شوێنی سووتانەوەکە وەک گرێ یا برینی لێدێت و ئازاری زۆری دەبێت . 
تێکچوونی چاو ، یەکێکی دیکە لەزیانەکانی زۆر مانەوە لەبەر خۆر ئەوەیە تیشکی سەرووی وەنەوشەیی دەبێتە ھۆی تێکدانی تۆڕی چاو و دواتر نەخۆشی دیکەی لێ پەیدا دەبێت . 
پیربوونی پێست ، مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەر ھەتاو وا دەکات پێستی مرۆڤ  خێراتر تووشی چرچ و لۆچی ببێت و زیاتر بە شێوەیەکی پیر دەرکەوێت . 
گۆڕانکاری لە پێست ، زۆر مانەوە لەبەر ھەتاو چەندین کاریگەری جۆراوجۆری لەسەر پێست ھەیە و زیاتر بە زیانی پێستەکە دەگەڕێتەوە ، لەبەر ئەمە دەبێت زۆر وریا بین  . 
لێدانی رۆژ ، ئەمە دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش ، چونکە مرۆڤەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە بەر خۆر ماوەتەوە و زۆر جار بەم ھۆیە لەھۆش خۆی دەچێت . 
شێرپەنجەی پێست ، گەر مرۆڤ بۆ ماوەیەکی یەکجار زۆر لەبەر خۆر مایەوە ئەوا ئەگەری تووشبوونی بە شێرپەنجەی پێست زیاتر دەبێت . 
سەرچاوە | الموضوع 


550بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:33PM