»  زۆنی زانیاری

چەند زانیاریەکی سەرنج راکێش دەربارەی ئاردی سفر

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
رۆژانە ئێمە بەشێک لە خۆراکمان بریتیە لە ئاردی سفر ، جا چ بە خواردنی نان و سەمون بێت یا لە دروست کردنی کێک و شیرنەمەنییەکانی دیکە بێت ، لەم بابەتە چەند زانیاریەکی سەرنج راکێشتان لەسەر ئاردی سفر بۆ دەخەینەروو 
١.ئاردی سفر ھیچ پێکھاتەیەکی توخمی خۆراکی لە خۆ ناگرێت : 
چونکە لە کاتی دەبردرێتە ئاش و دەکرێتە ئاردی سفر لە ٧٦% ڤیتامین و مادەی کانزاییەکان لەدەست دەدات و ھەروەھا لە ٩٧% مادەی ریشال تێدا نامێنێت و ھەروەھا لە ٥٠% کالسیۆم و لە ٧٠% فۆسفۆرەکەی لەدەست دەدات. 
٢. مادەی پرۆماتی پۆتاسیۆمی بۆ زیاد دەکرێت : 
ئەمەش لە دوا قۆناغی دروست کردنی ئاردی سفر دەبێت ، ئەم مادەیەش یارمەتیدەر بۆ ئۆکسید کردنی لەش و خانەکان لەشی مرۆڤ لە ناو دەبات و ھەروەھا ھۆکارە بۆ شێرپەنجە .
٣. دەکرێت وەک مادەی قەڵاچۆکردنی زیندەوەر بەکاربھێندرێت .
ھەر زیندەوەرێک بچێتە نێو ئاردی سفر ئەوا دەمرێت ، چونکە پێکھاتەی مادەکانی بەم شێوەیە . 
٤. ئاردی سفر مادەی ئال سیتین لە خۆ دەگرێت : 
ئەم جۆرە ترشە ھیچ پێویست نییە بۆ لەشی مرۆڤ و ئەم جۆرە مادەیە لە پەڕی مریشک و مووی مرۆڤ و قۆچی گا  بەرھەم دەھێندرێت و زیانی بۆ مرۆڤ ھەیە . 
٥. ھەندێک پێکھاتەی تێدایە کە دەبێتە ھۆی نەخۆشی شەکرە . 
ئاردی سفر مادەی ئالۆکسانی تێدایە و ئەم مادەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر لەشی مرۆڤ ھەیە و دەبێتە ھۆی لەناوبردنی خانەکانی پەنکریاس و دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی ژەھر لە لەش و ھۆکار بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەکرە . 
سەرچاوە | پێگەی المرسال 


593بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:54PM