»  زۆنی زانیاری

زیانەکانی ئاردەی سفر بەبەراورد بە ئاردی سروشتی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
١.ئاردی سفر تامی نییە ، چونکە بە چەند قۆناغێکی پیشەسازی تێدەپەڕێت و دەبێتە ھۆی ئەوەی گەنمەکە تامی خۆی لەدەست بدات ، بەڵام ئاردی بۆر پارێزگاری لە تامی خۆی دەکات . 
٢. ھەست کردن بە برسیەتی : ئاردی سفر وا دەکات مرۆڤ زوو ھەست بە برسیەتی بکات ، چونکە مادەی ریشالی تێدا نییە ،چونکە مادەی ریشال لە توێکڵی دەرەوەی گەنمەکە ھەیە و لەکاتی دروست کردن لەناو دەبردرێت ،  بەڵام ئاردی بۆر پارێزگاری لە مادەی ریشالی خۆی دەکات و وا لە مرۆڤ دەکات ھەست بەتێربوون بکات بۆ ماوەیەکی زیاتر . 
٣. مەوادی کیمیاوی : چەندین مادەی کیمیاوی بەکاردەھێندرێت بۆ دروست کردن ئاردی سفر بۆ ئەوەی بگاتە رەنگێکی سپی جوان ، بەڵام لە ئاردی بۆر ئەم کردارە ئەنجام نادرێت و ئەم جۆرە ئاردە ھیچ مادەیەکی کیمیاوی تێدا نییە و سوودی بۆ مرۆڤ زیاترە. 
٤. پێکھاتەی خۆراکی : بە ھۆی شێوازی بەرھەم ھێنانیان ، ئاردی سفر کەمترین پێکھاتەی خۆراکی لە خۆ دەگرێت ، بەڵام ئاردی بۆر پارێزگاری لە پێکھاتە خۆراکییەکان دەکات . 
٥. نەخۆشییەکانی شەکرە ، دڵ  : ئاردی بۆر مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشییەکانی شەکرە و دڵ ، بەڵام ئاردی سفر ئەم کارە ناکات بەڵکو ھۆکارە بۆ نەخۆشی شەکرە . 
سەرچاوە | پێگەی المرسال 


535بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 7:08PM