»  زۆنی زانیاری

لەپێکردنی گۆرەوی لەکاتی نووستن سوودی هەیە؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
 
یەکێک لەو بابەتانەی قسەی جیاوازی لەسەر دەکرێت لەلایەن پسپۆڕان و پزیشکان ئەوەیە ئایا لە پێکردنی گۆرەوی لەکاتی نووستن سوودی ھەیە بۆ مرۆڤ یا زیانی ھەیە ، بەشێوەیەکی گشتی پسپۆڕانی بواری تەندروستی پێیانوایە لەپێکردنی گۆرەوی سوودی زیاترە و ئەمەش لەبەر ئەم خاڵانەی خوارەوە . 
لەوەرزی زستان و بەھۆی سەرمای شەوان بەشێک لەمنداڵان و گەورەکانیش بەھۆی سەرماوە ناتوانن  بخەون ، لەبەر ئەمە پۆشینی گۆرەویەک وای لێدەکات زیاتر ھەست بە گەرمایی بکات و ئاسانتر بخەوێت . 
پێشووتر بەشێک لە خەڵک پێیانوابوو کە گۆرەوی رێگری دەکات لە سوڕی خوێنی مرۆڤ ، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی زانستی نییە . 
لەپێکردنی گۆرەوی سوودێکی دیکەی ھەیە بۆ مرۆڤ ئەویش وای لێدەکات پێویستی بە دەرمانی دەمارگیریەکان نەبێت بەتایبەتی ئەوانەی زۆر بیر دەکەنەوە و بە ئاسانی ناخەون . 
پزیشکان لەسەرتاسەری جیھان کۆکن لەسەر ئەوەی پێویستە مرۆڤ پێش خەوتن قاچەکانی بەپەرۆیەکی گەرم داپۆشێت و ئەمەش خەوەکەی خۆشتر دەکات . 
لە ئەگەری پۆشینی گۆرەوی ئەم کارە وا دەکات ھاوسەنگی لە پلەی گەرمی لەشت دروست ببێت و گەرمی قاچەکان وا دەکات خوێن باشتر ھاتووچۆ بکات . 
ھەروەھا لە پێکردنی گۆرەوی لە کاتی نووستن وا دەکات مێشک زیاتر ئارام بێت و ھەروەھا دەبێتە ھۆی نەرم بوونەوەی پێست بەتایبەتی لەوەرزی زستان . 
ئەگەر ویستت شەوانە گۆرەوی لە پێ بکەیت ، پێویستە گۆرەوییەکە خاوێن بێت و نەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی بەکتریا و نەخۆشی و ھەروەھا گۆرەویەکە فراوان بێت بۆ ئەوەی بە ئارامی بخەوی . 
سەرچاوە | پەیجی معلومات عامە 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
636بینین‌‌‌
11 مانگ پێشتر - Sep 15 2023 10:55AM