»  کارگێڕی

كات به‌سه‌ر بردن له‌گه‌ڵ خێزان دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌كێشه‌و گرفت

ده‌شنێ عادل - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ژیان لەگەڵ خێزان :- ئەو شوێنەیە کەتیایدا ھەست بەپارێزراوی و خۆشەویستی و ئارامی دەکەیت ،پێویستە تادەتوانیت کات لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەرببەیت ، ئەمەش وات لێدەکات کەدەوروبەرەکەت کاریگەریەکی ئەرێنیان ھەبێت بەسەرتەوە.


بەدلنیاییەوە ،ڕەنگە ھەست بەخۆشی نەکەیت لە سەیرکردنی فیلمی شەوانە لەگەڵ دایک و باوکت یان لە یارمەتی دانی خوشکە بچوکەکەت لە خویندنی وانەدا، بەڵام خێزانەکەت ھەمیشە ئامادەن بۆ تۆ، وە ئەمەش گرینگە بۆدروستکردنی بنچینەیەکی پتەو  لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت تا دەتوانی .


- کاتێک لەگەڵ خێزانەکەت دەبیت ھیچ ھەلێک نیە بۆئەوەی تووشی گرفتت بکات ، ئایا ھەلێک ھەیە ؟ ئەوە بەتەواوی ڕاستە کەدەڵێن بێ ئیشی تووشی گرفتت دەکات ، وە تا کاتی زیاترلەگەڵ خێزانەکەت بەسەر ببەی ئەوا کەمتر تووشی گرفت دەبیت.


- خشتەک بۆ خۆت دروست بکە ،ھەموو شەوانی سەرە ھەفتە لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر ببە ، کاتێک دابنێ بۆئەنجامدانی ئەرکی سووک بەدرێژایی ھەفتەکە ،وەکاتیک دابنی بۆئەوەی جارێک یان دووجار بەلایەنی کەم لەھەفتەیەک یارمەتی خوشک و برا بچوکەکەت بدەیت .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3542بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jul 31 2021 11:08AM