»  راپۆرت

لەبیرکردنی شتەکان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێکە لە نەخۆشییەکانی سەردەم و خەڵکانێکی زۆر بە دەستیەوە دەناڵێنن ، ئەمەش بەھۆی ئەوەی مرۆڤەکان ئەو شتانەیان بیر نایەتەوە کە پێیان گوتراوە و یا ئەنجامیان داوە ، چەندین ھۆکاری جیاواز ھەیە بۆ تووشبوون بەم حاڵەتە و لەگەڵ ئەمەش چارەسەر ھەیە . لەم راپۆڕتەی کورد زۆن تیشک دەخەینە سەر ھۆکارەکان و چۆنیەتی چارەسەر کردنی ئەم حاڵەتە. 

ھۆکارەکانی زوو لە بیر کردنی شتەکان 
چەندین ھۆکاری جیاواز ھەیە کە وا دەکات مرۆڤ شتەکان لە بیر بکات لەوانەش : 
سەرنج نەخستنە سەر شتەکان و نەچەسپاندنی لە نێو مێشک . 
کەمی ترشی ئۆمیگا ٣ و ھەندێک ڤیتامینات و خوێی کانزایی کە دەبنە ھۆی بەد خۆراکی و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی مرۆڤ شتەکان لە بیر بکات . 
خواردنی رێژەیەکی زۆر لە خواردن ، ئەمەش وا دەکات خوێنێکی کەمتر بۆ ناو مێشک بچێت و ھزرت لاوازتر دەکات. 
ھەندێک جار ھۆکارەکە بۆماوەییە . 
تووشبوون بەھەندێک نەخۆشی وەک شەکرە , زەھایمەر ، شۆکی دەروونی ، ئاوسانی مێشک ، 
گەورەبوون لە رووی تەمەنەوە و پیربون ، ئەمەش وا دەکات خوێنبەرەکان زیاتر گرژ ببن و خۆراکی مێشک کەم ببێتەوە و بەمەش تووشی لە بیرکردنی شتەکان دەبێت . 
خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر لە مەی و دەرمانی بە ئاگاھاتن (منبھات) یاخود دەرمانی خەو لێکەوتن و یا دەرمانی سڕکەر، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ شتەکان زووتر لە بیر بکات . 
باری دەروونی نا جێگیر و ناخۆش ، وەک دڵتوندی و ھەست نەکردن بە ئارامی و رارایی ، ئەمانەش ھەمووی کاریگەری لەسەر مێشک ھەیە . 
ئەنجامدانی ھەندێک نەشتەرگەری وەک نەشتەرگەری مێشک . 
ژەھراوی بوون بە ماددەی لیسیۆم و ھەڵمژینی ھەوای پیس . 
پشوو نەدان و مانەوەی شەوان لە دەرەوە و تەمەبەڵیەکی زۆر و کەم جووڵەیی ، ئەمانەش ھەموو ھۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ  بەخێرایی شتەکان لە بیر بکات . 

چارەسەری لە بیرکردنی شتەکان 

یەکێک لە وگرفتانەی مرۆڤی ئێستا بە دەستی دەناڵێنێت ئەوەیە بە خێرایی شتەکان لە بیر دەکات ، ئەمەش ھۆکاری زۆری ھەیە ، لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە. 
١.پارێزگاری لە چالاکی مێشک بکە : 
وەک یاریکردنی وشەی یەکتر بڕ و ھەوڵدان بۆ فێربوونی ئامێرێکی مۆسیقی و ئەو چالاکییانە ھزری مرۆڤ بە گەڕ دەخات و لێناگەڕێت خامۆش بێت . 
٢. تێکەڵاوی خەڵک بە : 
تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی دوور بکەویتەوە لە دڵتەنگی و راڕایی کە ئەمانەش دەبنە ھۆی ئەوەی مرۆڤ شتەکان لە بیر بکات .
٣. رێکخستن 
وەک نووسینی کاتی مەوعیدەکان و خوێندنەوەی ھەندێک شت بە دەنگی بەرز بۆ ئەوەی لە ھزرت بمێنێت ، ھەروەھا ئەو کارانەی بە نیازی ئەنجامی بدەی بینووسە و ھەوڵدان بۆ ئەنجامدانی لە کاتی خۆی و تێکەڵ نەکردنی کارەکان لەگەڵ یەکتری بۆ ئەوەی تووشی سەر لێشێوان نەبیت . 
٤ بەباشی بخەوە : 
نووستن رۆلێکی گرنگی ھەیە لە پشوودان بە مێشک و بەدەستھێنانەوەی زانیاریەکان ، بەمەش دەتوانی پارێزگاری لە تەندروستی مێشکت بکەیت و شتەکان لە بیر نەکەیت . 
٥. ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی : 
توێژەرانی تەندروستی ئامۆژگاری مرۆڤ دەکەن کە ھەفتانە بە لایەنی کەم ١٥٠ خولەک راھێنان بکات و رۆژانەش ئەم کارە دووبارە بکاتەوە و بەلایەنی کەم ١٥ – ٣٠ خولەک بڕوات یا رابکات بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستی جەستەی بکات و مێشکی چالاک بکات . 


سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3906بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jan 18 2021 2:27PM
12